12:40 PM   IRAQ
THURSDAY, 20 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کەرکووک تەقییەوە
ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگایی فیگه‌ن یوکسێکداغ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی تورکیا- دانیشتنی دادگایی فیگه‌ن یوکسێکداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی زیندانی‌کراوی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بریاره‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ کاتژمێر ٠٩:٣٠ خوله‌ک له ‌زیندانی سینجان و له‌لایه‌ن دادگای سزای قورسی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ دانیشتنی دادگایی یوکسێکداغ به‌ڕێوه بچێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئایشه‌ ئاجار باشاران په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ ڕای‌گه‌یاند: "هه‌رچه‌ند په‌رله‌مانتارێتیی یوکسێکداغ لێی سه‌ندراوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یوکسێکداغ به‌شێکه‌ له‌ تێکۆشانی هه‌ده‌په‌ به‌ڵام ناوبراو له‌ زیندانیشدا به‌رده‌وام بوووه‌ له‌ تێکۆشان و بوووه‌ به‌ ده‌نگی ژنانی زیندانی".

ئایشه‌ ئاجار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئه‌مڕۆ فیگن یوکسێکداغ له‌ دانیشتنه‌که‌دا ئاماده‌ ده‌بێت".

شایانی باسه‌؛ فیگه‌ن یوکسێکداغ ماوه‌ی ١٨ مانگه‌ له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئاکه‌په‌وه‌ زیندانی کراوه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا مافی په‌رله‌مانتارێتی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه