19:46 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   عه‌بادى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حكوومه‌تى نوێى عێراق
سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح:
وێ‌ده‌چێت هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێک بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری باس له‌ نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ به‌ هاوپه‌یمانیی نه‌سر و چه‌ندین هاوپه‌یمانی دیکه‌وه ده‌کات‌ به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حونه‌ین قه‌دۆ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: ئێستا گفتوگۆیێکی جیدی بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی به‌ ئامانجی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌ نێوان هاوپه‌یمانییه‌ سه‌رکه‌وتوووه‌کانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.

ناوبراو وتیشی: ئێستاکه‌ هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌ هاوپه‌یمانیی نه‌سر و چه‌ندین هاوپه‌یمانی دیکه‌ جگه‌ له‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رکردایه‌تیی نووری مالیکی نزیک بۆته‌وه‌ بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان و پێکهێنانی فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.

شایانی باسه‌؛ پێشتر نه‌هله‌ هه‌بانی ئه‌ندامی دیکه‌ی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ وێ‌ده‌چێت ئیئتیلافێک له‌ نێوان هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر و ده‌وڵه‌تی یاسا و چه‌ندین هاوپه‌یمانی بچووکی دیکه‌ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێک بێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه