19:15 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   عه‌بادى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حكوومه‌تى نوێى عێراق
موحه‌ڕه‌م ئینجه‌:
چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌بێ له‌ به‌رچاوی خه‌ڵک ئه‌نجام بدرێت/خوێندن به‌ زمانی دایکی ده‌بێ به‌ شێوه‌ی جیدی باسی له‌ سه‌ر بکرێت

به‌شی تورکیا- موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌و وڵاته‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ پرسی کورده‌کانی تورکیا ده‌بێ له‌ به‌رچاوی خه‌ڵکدا چاره‌سه‌ر بکرێت و وتی: خوێندن به‌ زمانی دایکی ده‌بێ به‌ شێوه‌یێکی جیدی له‌ تورکیا باسی له‌ سه‌ر بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ پرسی هاوپه‌یمانی نه‌کردن له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و ڕای‌گه‌یاند: به‌ربژێربوون له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری یه‌ک شته‌ و هاوپه‌یمانی شتێکی دیکه‌یه‌‌. من له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا خوازیاری یه‌کگرتوویی هه‌موو ئۆپۆزسیۆنم. گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتن به‌ چ مانایه‌؟ له‌و شته‌ی که‌ ده‌ته‌وێ ده‌ست هه‌ڵده‌گری تاکوو بگه‌ی به‌ ڕێککه‌وتن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه‌ پرسی زمانی دایکی و وتی: پرسی خوێندن به‌ زمانی دایکی ئه‌رکی ڕۆژنامه‌وانان و نوێنه‌ران نییه‌، ئه‌و کاری پسپۆڕان و کارناسانی به‌ئه‌زموونه‌. ده‌بێ له‌ باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه‌ به‌ باشی باس و گفتوگۆ بکرێت، من ناتوانم منداڵانی کورد بکه‌مه‌ قوربانی ژماره‌ی خوێنه‌رانی هه‌ندێ میدیاکان. چ جیاوازییێک له‌ نێوان قوتابییێک له‌ جوله‌مێرگ و قوتابییێک له‌ یالووا بۆ مامۆستایێک هه‌یه‌؟

ئینجه‌ له‌ باره‌ی پرسی کورده‌کانیش ڕوونیشی کرده‌وه‌: بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورده‌کان پێویستمان به‌ هه‌وڵی پێشکه‌وتوو، مودیڕن و بوێرانه‌ هه‌یه‌. له‌ نوێخوازترین پارتی تورکیا ناتوانین ئه‌و چاوه‌ڕوانیمانه‌ ببێت پێشکه‌وتووترین کار ئه‌نجام بدات. ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌. پرسی کورده‌کان پرسێکی فه‌رهه‌نگی، ئابووری و سیاسییه‌ و گرینگترینی ئه‌وه‌ش پرسی ئه‌خلاقی سیاسییه‌. مرۆڤ چه‌ندین ساڵه‌ فریو دراوه‌. له‌وێ به‌ شێوه‌یێک له‌ شوێنێکی دیکه‌ش به‌ شێوه‌یێکی دیکه‌ قسه‌یان کردوووه‌. چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورده‌کان ده‌بێ له‌ به‌رچاوی خه‌ڵکدا ئه‌نجام بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه