12:35 PM   IRAQ
SUNDAY, 20 MAY 2018
 به په‌له |◀   هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن
مه‌سعوود بارزانی:
به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بارودۆخێكی نوێ له‌ عێراق هاتوووه‌ته‌ ئاراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ته‌یاری غه‌ددی سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بارودۆخێكی نوێ هاتوووه‌ته‌ ئاراوه‌ و له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خ و یه‌كلایی‌كه‌ره‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ عێراقییه‌ براوه‌كانه‌ به‌رانبه‌ر ماف و داواكارییه‌كانی گه‌لی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی ٥ی ٢٠١٨ له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا سه‌رۆكی ته‌یاری غه‌ددی سووریا كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ته‌یاری غه‌ددی سووریا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌ مه‌سعوود بارزانی و خه‌ڵكی كوردستان كرد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وێڕای ئاماژه‌دان به‌ ڕۆڵی سه‌رۆک بارزانی له‌ چاره ‌كردنی كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا كردوووه‌ و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندیی باشی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باشتر بوونی ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت.

له ‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆک بارزانی سوپاسی سه‌رۆكی ته‌یاری غه‌ددی سووریای كرد و هێمای به‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا و ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بارودۆخێكی نوێ هاتوووه‌ته‌ ئاراوه‌ و له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خ و یه‌كلایی‌كه‌ره‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ عێراقییه‌ براوه‌كانه‌ به‌رانبه‌ر ماف و داواكارییه‌كانی گه‌لی كوردستان.

بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوایین پێشهاته‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ته‌وه‌رێكی‌تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه