20:30 PM   IRAQ
MONDAY, 10 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   گوندنشینانی هەرێمی کوردستان لەژێر تۆپبارانەکانی تورکیا ڕۆژگارێکی تاڵیان هەیە
حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌وامی فه‌رمی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا که‌م کرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا که‌م کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ په‌یامێکدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و موسڵمانانی کوردستان و جیهان کردوووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا "ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاتژمێر كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ واته‌ له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانی تا كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت."

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه