18:56 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   عه‌بادى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حكوومه‌تى نوێى عێراق
6 حزبه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان یاداشتێکیان دایه‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نیگه‌رانی و کاردانه‌وه‌کان له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و نوێنه‌ری 6 حزبی سیاسی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ سلێمانی کۆ بوونه‌وه و هه‌ر له‌و دیداره‌دا یادداشتێکیان دایه‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ ئه‌ندامێکی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه ‌کرد ئه‌وان به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ که‌ ده‌یسه‌لمێنێت یه‌کێتی له‌ سلێمانی ته‌زویراتێکی زۆری له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردوووه‌ و به‌رپرسی نووسینگه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقیش له‌ پشت ئه‌و ته‌زویراته‌وه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ کاره‌که‌ی دوور بخرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌و شه‌ش لایه‌نه‌ یادداشتێکیان داوه‌ته‌ نوێنه‌ره‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و داوایان کردوووه‌ که‌ به‌ زووترین کات لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژادن بکه‌ن و نوێنه‌ری یه‌کگرتووی ئیسلامیش ڕای‌گه‌یاند که‌ ئه‌وان داوایان کردوووه‌ سندوقه‌کان بکرێنه‌وه‌ و به‌ ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگه‌کان بکرێت و له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجام‌نه‌دانی ئه‌و کاره‌ ئه‌وا بڕیاریان داوه‌ که‌ له‌ ئاینده‌دا به‌شداری له‌ هیچ پڕۆسه‌یێکی هه‌ڵبژاردن ناکه‌ن.

نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات له‌ هه‌ڵبژرادنه‌کاندا ده‌نگێکی زۆریان بۆ هه‌ژمار نه‌کراوه‌ و خراوه‌ته‌ سه‌ر ده‌نگی لیستێکی دیکه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ نابێت لایه‌نه‌کان بێده‌نگ بن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌ڕێوه‌ چوو به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌ تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی نیگه‌رانیی زۆری لایه‌نه‌ به‌شداربوووه‌کانی لێکه‌وته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ یه‌کێتی ته‌زویری له‌ ده‌نگه‌کاندا کردوووه‌ و ده‌نگی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی بۆ خۆی بردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه