12:41 PM   IRAQ
THURSDAY, 20 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کەرکووک تەقییەوە
سه‌رکرده‌یێکی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراق:
هاوپه‌یمانیی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و نه‌سر چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراق باس له‌وه‌ ده‌کات که وێ‌ناچێت‌ هاوپه‌یمانی له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و نه‌سر بێته‌دی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: هاوپه‌یمانیی نێوان هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رکردایه‌تیی نووری مالیکی و هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌ سه‌رکردایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ بۆنه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن له‌سه‌ر دیاری کردنی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ زۆر دژوار ده‌بێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: ناکۆکییه‌کانی نێوان مالیکی و عه‌بادی له‌سه‌ر دیاری‌کردنی سه‌رکرده‌ی هاوپه‌یمانیی نێوان هه‌ر دوو لا دۆخه‌که‌ی دژوارتر کردوووه‌ و پێکنه‌هاتنی هاوپه‌یمانیی نێوان دوو لایه‌نی به‌دواوه‌ بوووه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه