12:48 PM   IRAQ
SUNDAY, 20 MAY 2018
 به په‌له |◀   هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن
نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق:
جێگیربوونی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ عێراق، داگیرکارییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: جێگربوونی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ عێراق که‌ به‌غدا هه‌مبه‌ری بێ ده‌نگی نواندوووه‌، جۆرێک داگیرکارییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌هیوود له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌ پرس"دا زیادی کرد: ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 5400 سه‌ربازیی ئه‌مریکایی له‌ خاکی عێراق تا کاتێک که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هه‌مبه‌ری بێده‌نگی ده‌نوێنێت، داگیرکارییه‌ و ڕێگا به‌ داگڵاس سیلمان باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا ده‌دات له‌ کاروباری ناوخۆییی عێراقدا ته‌داخول بکات.

سه‌هیوود ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ گرینگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پارته‌ سیاسییه‌ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان که‌ بۆ عێراق گیانفیداییان کردوووه‌، پێکه‌وه‌ یه‌کڕیز بن و ڕێگا نه‌ده‌ن باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ کاروباری ناوخۆییی عێراقدا ته‌داخول بکات.

ناوبراو زیادیشی کرد: هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا بۆ دوور کردنی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ مسۆگه‌رکردنی پۆستی ده‌وڵه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق پێشبینی ده‌کرا و له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵانی ڕابردووشدا ئه‌نجام دراوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه