18:23 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   عه‌بادى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حكوومه‌تى نوێى عێراق
ژماره‌یێک سه‌ركرده‌ی عێراقی له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک سه‌رکرده‌ی عێراقی له‌ڕێی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقیان له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی تاوتوێ كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ ١٥ی ٥ی ٢٠١٨ و چوارشه‌ممه‌ ١٦ی ٥ی ٢٠١٨ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌ید موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی نه‌سر و فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌ڕێی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی تاوتوێ كرد.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیانه‌دا سه‌ركرده‌كانی عێراقی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی دیموكراتیان له‌ مه‌سعوود بارزانی كردوووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بیروڕایان له‌باره‌ی قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ بارزانی ئاڵوگۆڕ كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه