16:33 PM   IRAQ
FRIDAY, 13 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   YPG ئێستاش کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر دەکات
TUESDAY, 6 AUGUST 2019 - 09:26
ئەندامێکی ماڵی ئێزدییان تایبەت بۆ کوردپرێس:
پێویستە ئەوانەی شەنگالیان تەسلیمی داعش کرد سزا بدرێن

بەشی سووریا- ئەندامی ماڵی ئێزدییانی کوردستانی سووریا دەڵێت: هیچ کات ئەوانەی شەنگالیان تەسلمی داعش کرد لەبیر ناکرێن.

فارووق توزۆ ئەندامی ماڵی ئێزدییانی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە ساڵۆگەڕی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال دا و وتی: ئەو هێزانەی پاش کشانەوەی ئەرتەشی عێراق لە شەنگال، کونترۆڵی ناوچەکایان بەدەستەوە بوو بەرپرسی دۆخێکن کە لەو قەزایە ڕوویدا.

ئەندامی ماڵی ئێزدییانی کوردستانی سووریا زیادی کرد: ئەوان کەرەستەی سەربازیی پێویستیان بەدەستەوە بوو بەڵام لەبەرامبەر هێرشی داعش هیچ بەرگرییان نەکرد و شارەکەیان تەسلیم کرد.

ناوبراو دەیشڵێت بەگوێرەی زانیارییەکان نزیک بە 12هەزار پێشمەرگە لە شەنگال و دەڤەری ناوچەکەدا بوون بەڵام ناوچەکەیان بەجێ هێشت.

ئەو ئەندامەی ماڵی ئێزدییان ئاماژەی بە ڕۆڵی کوردەکانی سووریا لە ڕووداوەکانی شەنگال دا و وتی: ئەگەر شەڕڤانانی کوردی سووریا کریدۆریان دروست نەکردبا و خەڵکی شەنگالیان بۆ ناوچەی ئەمن نەگواستبایاتەوە دیار نەبوو بەسەر سەدان هەزار کەس لە خەڵکی شەنگالدا چی دەهات.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە ژمارەیێکی زۆر لەو خەڵکە لەنێو ڕێگادا لە برسان و توونیەتیدا گیانیان لەدەست دا و ئەگەر یەکینەکانی پاراستنی گەل نەبووبان داعش کۆمەڵکوژیێکی گەورەی ئەنجام دەدا.

فارووق توزۆ جەخت دەکاتەوە کە ئێزدییان هەمیشە لەژێر هەڕەشەدان و ئاشکرای دەکات مەترسیی داعش هێشتا هەڕەشە لە ئێزدییەکان دەکات. داعش لەناو نەچووە و ئەوانەی کە هزری هاوشێوەی داعشیان هەیە لەناوچەکەدا زۆرن بۆیە ئارمی لە ناوچەکەدا نییە.

ناوبراو دەڵێت چیدی ناتوانین متمانە بەکەس بکەین و ئەو هێزانەی کە بەرپرسی پاراستنی شەنگالن جێی متمانە نین. شەنگالییەکان تەنها بە هێزێک متمانە دەکەن کە لە خۆیان بێت و لە کاتی دژواردا بەجێیان نەهێڵن.

ئەندامەکەی ماڵی ئێزدییان لەبارەی ڕۆڵی تورکیا دەڵێت زۆر سەیرە کە ئێستا تورکیا شەنگال بۆردوومان دەکات بەڵام ئەو کاتەی داعش هێرشی کرد لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییە بێدەنگ بوو.

فارووق توزۆ دەڵێت تورکیا هاوبەشە لە جەنایەتەکانی داعشدا و هەمووان دەزانن بەڵام لەبەرامبەریدا بێدەنگن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه