00:57 PM   IRAQ
SATURDAY, 14 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   YPG ئێستاش کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر دەکات
SATURDAY, 10 AUGUST 2019 - 14:56
ئاسیا تایمز: ناوچه‌ی ئارامی باکووری سووریا تووشی چاره‌نووسی عه‌فرین ده‌بێت

به‌شی جیهان- گۆڤاری ئاسیا تایمز نووسیی: تورکیا له‌ ڕێگای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و نیشته‌جێ‌کردنی ئاواره‌کانی سووریا ده‌یهه‌وێت دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ بگۆڕێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو 7ی ئابی 2019 تورکیا و ئه‌مریکا پاش موناقه‌شه‌یێکی زۆر له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی که‌ ناوه‌ندێکی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ سووریا دروست بکه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه‌ هه‌نگاوه‌کانیان له‌پێناو دروست‌کردنی ناوچه‌یێکی وا هه‌ڵبگرن.

گۆڤاری ئاسیا تایمز شرۆڤه‌یێکی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا ئه‌نجام داوه‌ و هۆشداری ده‌دات که‌ تورکیا ده‌یهه‌وێت 3 ملیۆن ئاواره‌ی سووری له‌و ناوچه‌یه‌ نیشته‌جێ بکات و ئه‌و ناوچه‌یه‌ چاره‌نووسی عه‌فرین ناوچه‌ی کوردنشینی باکووری ڕۆژئاوای سووریای به‌دواوه‌ بێت که‌ ساڵی 2018 و له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کورد داگیری کرد.

ئه‌م گۆڤاره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌ دوای ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ژماره‌یێکی زۆر له‌ عه‌ره‌به‌کان که‌ دانیشتووی ئه‌و شاره‌ نه‌بوون له‌ عه‌فرین نیشته‌جێ کران و ته‌قریبه‌ن ده‌توانین بڵێین که‌ ئه‌م شاره‌ به‌ تورکیاوه‌ لکێندراوه‌.

گۆڤاره‌که‌ هۆشداریش ده‌دات که‌ تورکیا له‌ ڕێگای دامه‌زراندنی ڕێڕه‌وی ئارام له‌ ناوچه‌ی باکووری سووریا ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ وڵاته‌که‌یه‌وه‌ بلکێنێت و پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی بگۆرێت.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ژماره‌یێک له‌ کارناسان پێیان وایه‌ که‌ ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت پڕۆژه‌ ئاماژه‌پێکراوه‌که‌ی تورکیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا جێبه‌جێ بکات. مۆتلۆ چیۆیرئۆغڵۆ کارناسی کاروباری کورد به‌ ئاسیا تایمزی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت کات به‌ده‌ست بهێنێت و ڕێگری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کورد له‌ باکووری سووریا بکات.

نیکۆلاس هراس توێژه‌ری ناوه‌ندی نیووئه‌مریکه‌ن سکیووریتی پێی وایه‌ که‌ ڕاجیاوازیی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ زۆر قووڵه‌ و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام ته‌نها ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ گفتوگۆی زیاتر و ڕێگرتن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی باکووری سووریا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه