15:13 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
SATURDAY, 10 AUGUST 2019 - 15:39
ئاڵدار خه‌لیل: ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ كاتێكی نادیار دواخستووه‌

به‌شی سووریا- سه‌رکرذه‌یێکی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا ڕای‌گه‌یاند: به‌ هۆی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا و داگیركردنیان بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سووریا (TEV-DEM)  باسی له‌وه‌ کرد که‌ هێشتا ورده‌كاریی ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و توركیا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت و یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ و گوتیشی: ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ستهاتووه‌، وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا و دواخستنییه‌تی.

ناوبراو زیادی کرد: به‌ گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌مه‌ریكا و توركیا ژوورێكی هه‌ماهه‌نگی به‌یه‌كه‌وه‌ دروست ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا باسی له‌وه‌ش كرد: پێش ئه‌وه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكا بچێته‌ ئه‌نقه‌ره‌ سه‌ردانی ئه‌وانی كردووه‌ و له‌گه‌ڵیان كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و پرسانه‌ تاوتوێ كراون و هێڵه‌ سووره‌كانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ریش بۆ شانده‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ ڕوون كراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه