16:15 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
SUNDAY, 11 AUGUST 2019 - 11:42
ئایا پێکهێنانی ناوچەی ئارام بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردەکانی سووریا دەخاتە مەترسییەوە؟

بەشی جیهان- کارناسانی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا بڕوایان وایە پێکهێنانی ناوچەی ئارام لەلایەن تورکیا و ئەمەریکاوە لە باکووری سووریا کاریگەریی لەسەر دۆخی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کورد لە باکووری سووریا نابێت و ڕێگر نابێت لە گەیاندنی یارمەتییەکانی واشنتن بۆ کوردەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمەریکا و تورکیا وەکوو دوو هاوپەیمانی ئەندامی ناتۆ کە لەسەر پرسی کوردەکانی سووریا زۆر پێکەوە ناکۆکن؛ ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەسەر پێکهێنانی ناوچەی ئارام لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕێککەوتن.

تورکیا هێزە کوردەکانی سووریا سەربە پەکەکە ناودەبات و بە تیرۆریستیان دەزانێت و بە بڕوای ئەنقەرە دەبێت لەسنوورەکانی باشووری تورکیا دوور بخرێنەوە و حکوومەتی سووریا کونترۆڵی ناوچەی ئارم بە قووڵایی 32 کم بەدەستەوە بگرێت. بەڵام ئەمەریکا لە ساڵی 2014وە و پاش هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بووەتە هاوەپەیمانی سەرەکیی کوردەکان و پشتگیرییەکانی ئەمەریکا بووەتە هۆی بەربڵاوتر بوونی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کورد و هەندێک ناوچەیش کە زۆرینەی دانیشتووانی عەرەبن دەگرێتەوە.

ئەمەریکا پێچەوانەی تورکیا بڕوای وایە کە دەبێت قووڵایی ناوچەی ئارام کەمتر بێت لەوەی تورکیا دەیڵێت و ئەمەریکا و تورکیا پێکەوە چاودێریی ئەو ناوچە ئارامە بکەن.

کارناسان بڕوایان وایە کە پێکهێنانی ناوچەی ئارام کاریگەریی لەسەر دۆخی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کورد لە باکووری سووریا نابێت.

عەلی ئاڕ، جەنراڵی پێشووی ئەرتەشی تورکیا بە هەواڵدەریی شین هۆوای چینی وتووە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر باکووری سووریا نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی کوردانی سووریا لانابات.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کورد لە باکووری سووریا کە لە کونترۆڵی هێزە کوردەکاندایە و بە یەپەگە ناسراون بە فەرمی دەناسێندرێت. لە حاڵێکدا کە تورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێت.

هاوکات لەگەڵ هەواڵی ڕێککەوتنی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر کونترۆڵی باکووری سووریا هەواڵدەرییە خۆجێییەکان هەواڵی ڕادەست کردنی 200 بارهەڵگر یارمەتیی سەربازیی ئەمەریکا بۆ کوردەکانیان بڵاو کردەوە. جەهاد ئەرمەغان دیلک بەڕێوەبەری ناوەندی تورکی-ی سەدەی 21 لە تورکیا، درێژەی یارمەتییەکانی ئەمەریکای بۆ کوردانی سووریا پشتڕاست کردەوە و بە شین هۆوای وتووە: هیچ شتێک لە ڕێککەوتنەکەی ئەمەریکا و تورکیادا نییە کە بتوانێت ڕێگری بکات لە درێژەی هاوکارییەکانی نێوان ئەمەریکا و کوردی سووریا.

هەردوو کارناسەکە بڕوایان وایە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ئەمەریکا و تورکیا بۆ ماوەیێکی درێژخایەن ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژ بە یەپەگە دەکات. لە حاڵێکدا کە تورکیا لە چەند مانگ پێشەوە 80000 هێز و کەرەستەی سەربازیی قورسی لە سنووری باکووری سووریا جێگیر کردبوو و هەڕشەی دەکرد ئۆپەراسیۆنێکی بنەڕەتی بۆ بنبڕ کردنی هێزە کوردەکان  بەڕێوە دەبات.

هەر دوو کارناسەکە دەڵێن مومکینە ئەمەریکا ئەم ڕێککەوتنەشی لەگەڵ تورکیا وەکوو ڕێککەوتنی 2016 لەسەر مەنبج وەکوو تاکتیکێک بەکار بهێنێت بۆ ڕاگرتنی تورکیا و درێژەدان بە پڕچەک کردنی کورد.

دیلک بڕوای وایە بەپێی ڕێککەوتنی ئێستای ئەمەریکا و تورکیا ناوچەیێکی ئارام دانامەزرێت بەڵکوو ناوچەیێکی دوور لە شەڕ بە قووڵایی 5 تا 6 کیلۆمەتر دروست دەکرێت کە هیچ هێزێکی یەپەگە-ی تێدا نەبێت.

عەلی ئاڕ، جەنراڵی پێشووی ئەرتەشی تورکیا دەڵێت وابیر دەکەمەوە کە تورکیا وازی لە بیرۆکەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە کوردەکان هێنابێت و ڕازی بێت بە کونترۆڵی هاوبەشی ئەنقەرە و واشنتن لە سەر باکووری سووریا. ئەمەریکاش درێژە بە پڕچەک کردنی کوردەکان لەدەرەوەی ناوچەی ئارام دەدات.

ئەرمەغان دیلیک ڕایدەگەیێنێت ئەمەریکا لە ڕێگای دروست کردنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە دەتوانێت کونترۆڵی چالاکییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری سووریا بکات.

ناوبراو دەشڵێت یەکێک لە مادەکانی پێکهێنانی ناوچەی ئارام گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سووریایە بۆ وڵاتەکەیان کە ئەمەش لە بەرژەوەندیی تورکیادایە چوونکە ڕزگار دەبێت لە ئەو هەموو ئاوارەیە و مومکینە بەشێک لە بیناسازییەکانی ناوچەی ئارامی پێبدرێت. کە ئەمەش دانووستانی نێوان یەپەگە و تورکیای لێدەکەوێتەوە کە ئامانجی ئەمەریکایە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه