16:08 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
MONDAY, 12 AUGUST 2019 - 11:40
داعش هەڕەشە لە کوردی سووریا دەکات

بەشی سووریا- رێکخراوی داعش لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی زیادکردنی هێرشەکانی بۆ سەر هەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات.

کوردپرێس:

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، گرتەیێكی ڤیدیۆییی رێكخراوی داعشی بڵاو كردووەتەوە، لەو گرتە ڤیدیۆیەدا چەند چەكدارێكی داعش قسە دەكەن و باس لەوە دەكەن، لە سووریا ھێرشی بەرفراوان دژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزە كوردییەكان، كە مەبەستیان ھەسەدەیە دەست پێدەكەن.

داعش لە پەیامە ڤیدیۆیییەکەدا هەڕەشەی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە و گوتوویەتی، جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان چەکدارانی رێکخراوەکە لە لایێک و شەڕڤانان و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەلایێکی دیکە دەستی پێکردووەتەوە و لە داهاتوویشدا ئەو شەڕە چڕتر دەبێتەوە.

ھەروەھا ژمارەیێک گەنج پیشان دەدرێن، كە كوردن و لەلایەن داعش لەسێدارە دراون.

ئەمە دووهەمین ڤیدیۆیە کە رێکخراوی داعش لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی باغۆز لەلایەن هێزەکانی هەسەدە لە ئاداری رابردوودا بڵاوی دەکاتەوە.

لە کۆتاییی نیساندا داعش ڤیدیۆیێکی بڵاو کردەوە و تیایدا کەسێک دەرکەوت کە خۆی وەک ئەبووبەکر بەغدادی ناساند و هەڕەشەی شەڕی توندی کرد.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، داعش لە سووریا خۆی رێکدەخاتەوە و لە عێراقیش تواناکانی زیاتر دەکات.

بڵاو بوونەوەی ئەو ڤیدیۆیە لە كاتێكدایە كە دوو ساڵ لەمەوبەر لە عێراق كۆتاییی داعش راگەیه‌ندرا و له‌ سووریاش ھەسەدە توانیویه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ ده‌ست داعشه‌وه‌ بوون ئازادیان بكات.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه