16:34 PM   IRAQ
FRIDAY, 13 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   YPG ئێستاش کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر دەکات
TUESDAY, 13 AUGUST 2019 - 11:10
توێژەری ئەنستیتۆی زانستە مرۆییەکانی فەڕەنسا تایبەت بۆ کوردپرێس:
وڵاتانی ڕۆژئاوا مەسەلەی کوردیان بەلاوە گرینگ نییە

بەشی جیهان- دوکتۆر شارلوت واتلت بە کوردپرێسی وت: ڕۆژئاوا تەنها کاتێک ئاوڕ لە کورد ئەداتەوە کە بەرژەوەندیێکی تێدا بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە ئاوڕدانەوە لە پشتگیرییەکانی چەند ساڵی ڕابردووی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بۆ کوردی سووری، ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا تا چ ئاستێک لەگەڵ کورد هاوکاری دەکەن و ئایا پاش نەمانی هەڕشەی داعش، بەرگری لە کوردی سووریا هەمبەر هەڕشەکانی تورکیا دەکەن؟

دوکتۆر شارلوت واتلت، توێژەری ئەنستیتۆی زانستە مرۆییەکانی فەڕەنسا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وت لە پێوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت لەگەڵ کورد پاراستنی بەرژەوەندییەکان بۆ ڕۆژئاواییەکان قسەی یەکەم دەکات.

ئەم توێژەدە فەڕەنسییە پرسی کورد و تەعامولی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەم پرسەدا زۆر پێچەڵاوپێچ وەسف دەکات و دەڵێت: قسەی من ئەمەیە: "پرسەکە زۆر ئاڵۆزە؛ لە ڕاستیدا ڕۆژئاوا هیچ کارێک بۆ کورد و چارەسەر کردنی کێشەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکات".

دوکتۆر واتلت وەبیری هێنایەوە کە وڵاتانی ڕۆژهەڵات بەتایبەت ئەمەریکا لەبارەی پرسی کورد بەتایبەت کوردی تورکیا و سووریا دوو ڕەفتاری جیاوازیان هەیە. واتا ئەمەریکا و ڕۆژئاوا بەشێوەی کاتی بە بۆنەی بەرژەوەندییەکانیانەوە پشتگیرییان لە کوردی سووریا کردووە. بەڵام ئایا ئاوڕیان لە پرسی کوردی تورکیا داوەتەوە؟ نا. ئاوڕیان نەداوەتەوە چوونکە پرسی کوردی تورکیا بەرژەوەندیی بۆ ئەوان نییە.

توێژەری ئەنستیتۆی زانستە مرۆییەکانی فەڕەنسا لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە کە کورد لە تەعامولی خۆیدا لەگەڵ کورد لە پلەی یەکەمدا گرنگیی بە بەرژەوەندییەکانی دەدات و مومکینە لە قۆناغێکدا پرسی کورد لە بەرژەوەندییاندا بێت بۆیە بۆ چارەسەر کردنی هەوڵ دەدەن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه