16:12 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
TUESDAY, 13 AUGUST 2019 - 15:54
کەشتییە ئێرانییە دەستبەسەرداگیراوەکە ئازاد دەکرێت

بەشی ئێران/ کوردی- بەرپرسانی جەبەل تاریق دەڵێن تا پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە 22ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 13ی ئاب ئەو کەشتییە ئێرانییە ئازاد دەکرێت کە بەریتانیا لە گەرووی جەبەل تاریق دەستی بەسەردا گرتبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 22ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 13ی ئابی 2019 بەرپرسانی گەروو جەبەل تاریق ڕایانگەیاند هەوڵی کەم کردنەوەی گرژی و تەنگەژەی نێوان ئێران و بەریتانیا دەدەن و بەو مەبەستەش تا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ناوچەکە کەشتیی نەوتهەڵگری "گرەیسی 1" ئازاد دەکرێت.

ئەو بڕیارەی بەرپرسانی جەبەل تاریق لە کاتێکدایە جەلیل ئیسلامی بریکاری بەندەرەکانی ئێرانیش ئەمڕۆ لە پرێس کونفڕانسێکدا وتبووی دەستبەسەرداگیرانی کەشتییە ئێرانییەکە بە نایاسایی بووە و بەڵگە و دۆکیۆمێنتی پێویستیش لەگەڵ بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کراوە و لایەنی بەریتانییش ئامادەییی دەبڕیوە کە کێشەکە چارەسەر بکات.

شایانی باسە کەشتیی گرەیسی1ی ئێرانی هەڵگری دوو ملوێن بەرمیل نەوتی ئێران بوو کە ڕۆژی پێنجشەمە 13ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 4ی تەمووز لە لایەن بەریتانیەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه