00:56 PM   IRAQ
SATURDAY, 14 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   YPG ئێستاش کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر دەکات
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 08:33
گەشتوگوزاری هەرێم: لە ماوەی 4 ڕۆژدا 208 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە رێكەوتی 8ی ئاب تاكو 12ی ئاب  زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان و هاتنی گەشتیارانیش بەردەوامە.

کوردپرێس:

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە رێكەوتی 8ی ئاب تاكو 12ی ئاب  زیاتر لە 208 هەزار گەشتیار هاتۆتە شارەكانی هەرێمی كوردستان، زۆربەی گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق هاتوون.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە، ئەمە ئاماری سەرەتایییە و لە كۆتاییی رۆژی جەژن ئاماری كۆتا رادەگەیەنین چوونكە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەكە لە زیادبووندایە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه