15:34 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 08:56
ڕوانگەی سووری: لە دوو ڕۆژی شەڕی ئیدلیبدا 30 چەکداری گرووپە جیهادییەکان کوژراون

بەشی سووریا- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لەنێوان هێزەکانی حکوومەتی سووریا و گرووپە تیرۆریستییە جیهادییەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەلایەنی کەمەوە 30 کەس کوژراون.

کوردپرێس:

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە: گرووپی هەیئەی تەحریر شام کە پێشتر بە بەرەی نوسڕە ناسرابوو بەشێکی زۆری ئیدلب و دەوروبەری لەژێر دەستدایە و لەو ناوچانەدا گرووپە ئیسلامییەکان و ئۆپۆزسیۆنیشیان تێدایە کە دەسەڵاتیان کەمترە. بۆیەش لە کۆتای مانگی چوارەوە پارێزگای ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری ڕۆژانە ڕووبەڕووی شەڕی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە لەگەڵ حکوومەتی سووریا بوونەتەوە.

بەیانی ڕۆژی سێشەممە شەڕ و پێکدادانێکی توند لە شارۆچکەیێکی ئیدلبی باشوور دەستی پێکرد، بەپێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ 20 چەکداری گرووپەکان کوژراون و زۆربەیان چەکدارانی تەحریر شام بوون.

لە لازقییەی تەنیشت ئیدلب شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان دوو لایەنەکە لە ناوچەی شاخی کوردان 10 چەکداری گرووپە جیهادییەکان کوژران.

ڕوانگەی سووری وتیشی ئەم شەڕ و پێکدادانانە هاوکاتن لەگەڵ بۆرودمانکردنی ناوچە دوورە دەستەکانی ئیدلبی باشوور و لازقییەی باکوور و حەمای باکوور.

هێزەکانی حکوومەتی سووریا ڕۆژی یەکشەممە پێشڕەوییان کرد لە شارۆچکەیێک لە ئیدلبی باشوور لەکاتێکدا توانییان کۆنتڕۆڵی شارۆچکەی هەبێت و دەوروبەری بکەن. هەوڵدەدەن بەرەو ناوچەی خان شیخۆن پێشڕەوی بکەن کە گەورەترین شارۆچکەیە لە ئیدلبی باشوور.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه