16:29 PM   IRAQ
FRIDAY, 13 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   YPG ئێستاش کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر دەکات
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 09:09
لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا 50 هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون

بەشی تورکیا- پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشكرای كرد لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 50 هەزار کوژراو و چەند هێندەی تر برینداریان لە ڕوبەڕووبونەوە چەکدارییەکاندا لەگەڵ حکوومەتەکانی تورکیا هەیە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە  13ی ئابی 2019، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی دەست­پێکردنی هەڵمەتی چەکدارییان دژی حکوومەتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: "لە ماوەی 35 ساڵی هەڵمەتی چەکداریدا زیاتر لە 50 هەزار کوژراویان داوە و هەروەها چەندین هێندە زیاتر بریندارمان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی بە بەردەوامی تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادی بوو''.

پەکەکە بە ئاماژەدان بەوەی دەست بە 36هەمین ساڵی چالاکییەکەیان دەکەن، جەختی کردووەتەوە کە، بەردەوام دەبن لە خەباتی چەکداری.

شایانی باسە شەڕی گەریلا لە کوردستانی تورکیا لە سەر دەستی عەبدوڵا ئۆجالان، بە فەرماندەییی مەعسوم کۆرکماز لە 15ی ئابی ساڵی 1984 دەستی پێکرد و ماوەی 35 ساڵە بەردەوامە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه