15:14 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 11:51
پێده‌چێت پڕۆژه‌ی سه‌ربازیی ناچاری له‌ په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌وه‌ ده‌که‌ی که‌ پڕۆژه‌یێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاری ئاماده‌ ده‌کرێت و ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌که له‌ په‌رله‌مان‌ له‌ئارادایه‌.

کوردپرێس:

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "پڕۆژه‌یێک هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌ربازیی ناچاری جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام له ‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ ناكرێت چوونكه‌ دۆخه‌كه‌ له‌بار نییه‌. سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌ سیسته‌می سه‌ربازی جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ سیاسییه‌وه‌ تا ململانێی سیاسی ڕێگر بێت له‌و سیسته‌مه‌".

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی سه‌ربازیی ناچاری ده‌یانگرێته‌وه‌، حه‌سه‌ن ئاڵی ئاشكرای كرد: "ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو ده‌كات ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ خوێندن نه‌دات سه‌ربازی ده‌یگرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌شی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌خوێنن دوای ته‌واوكردنی خوێندن ده‌بێت به‌شداری له‌و سیسته‌مه‌ بكه‌ن".

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "داوامان كردووه‌ كه‌سانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ به‌تایبه‌ت زانكۆ و ماجستێر ڕه‌چاو بكرێت له ‌خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ".

ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاریی زیاتریشی له‌ ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی خسته‌ڕوو و وتی: "له‌ دوو ساڵ كه‌متر نابێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌یان هه‌یه‌ ماوه‌یێكی كه‌متر ده‌بێت خزمه‌تی سه‌ربازی ببینن".

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه