16:31 PM   IRAQ
FRIDAY, 13 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   YPG ئێستاش کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر دەکات
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 13:54
حه‌سه‌ن ڕۆحانی: ڕژدین له‌سه‌ر قۆناغی سێهه‌می که‌م‌کردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونمان به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئاماژه‌ی به‌و ده‌رفه‌ته‌ 60 ڕۆژه‌یه‌ دا که‌ ئێران به‌ ئه‌ورووپییه‌کانی داوه‌ و ڕای‌گه‌یاند: پاش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ قۆناغی سێهه‌می که‌م‌کردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونمان به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌ست پێده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 23ی گه‌لاوێژ به‌رانبه‌ر به‌ 14ی ئابی 2019 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێراندا کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ری خسته‌ به‌ر باس که‌ گرینگترینیان له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌ دوو مانگانه‌که‌ی ئێران بوو که‌ به‌ ئه‌ورووپای داوه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕای‌گه‌یاند: تاران ڕژده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاش 60 ڕۆژ قۆناغی سێهه‌می که‌م‌کردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونی به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی بخاته‌ بواری جێبه‌جێ‌کردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌ورووپا له‌و ده‌رفه‌ته‌ ڕه‌چاوکراوه‌دا هه‌نگاوێکی کرداری بۆ پارێزگاری کردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران هه‌ڵنه‌گرت.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌ ئه‌من و ئاسایشی که‌نداوی فارسیش دا و ڕای‌گه‌یاند: ناوچه‌ی که‌نداو پێویستی به‌ بوونی هێزی بیانی نییه‌ و وڵاتانی ناوچه‌که‌ به‌ یه‌کده‌نگی ده‌توانن ئاسایشی که‌نداوی فارس ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.

شایانی باسه‌؛  ئێران یه‌ک ساڵ پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ناسراو به‌ به‌رجام دانی به‌ خۆدا گرت و پاش یه‌ک ساڵ وه‌ک ده‌رفه‌ت له‌ دوو قۆناغی دوو مانگه‌دا ده‌رفه‌تی به‌ وڵاتانی دیکه‌ی واژۆکاری به‌رجام دا که‌ دژ به‌ کشانه‌وه‌ی نایاساییی ئه‌مریکا له‌و ڕێککه‌وتنه‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و له‌ پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران هه‌نگاوێکی کرداری هه‌ڵبگرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره‌ ئه‌ورووپا تا ئه‌م کاته‌ش جگه‌ له‌ هه‌ڵوێستی زاره‌کی هیچ هه‌نگاوێکی کرداریی هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و ئه‌گه‌ر تا ده‌رفه‌تی دیاریکراو جووڵه‌یێک ڕوو نه‌دا ئه‌وا ئێران قۆناغی سێهه‌می که‌مکردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونی به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌خاته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه