05:13 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 14:01
گۆڤاری چاینا میلیتاری: ئه‌نجامی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌- واشنتۆن له‌سه‌ر کورد و باکووری سووریا ناڕوونه‌

به‌شی جیهان- گۆڤاری چاینا میلیتاری ده‌نووسێت: ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ئه‌نجامی ته‌عامول و سازشی ئه‌و دوو وڵاته‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ جۆراوجۆره‌کان و له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ئاشتی و ئه‌نجامێکی له‌ باکووری سووریا لێده‌که‌وێته‌وه‌ ده‌بێ بۆ ماوه‌یێکی دوور و درێژ چاوه‌ڕوان بین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوو وڵاتی تورکیا و ئه‌مریکا که‌ به‌رژه‌وه‌ندییێکی دژبه‌یه‌کیان له‌ باکووری سووریا هه‌یه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر چۆنێتیی ئیداره‌کردنی باکووری سووریا -که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی کوردی سووریایه‌- ئیتیفاقیان کرد. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ورده‌کاریی ڕێککه‌وتنه‌که‌ بڵاو نه‌بۆته‌وه‌ به‌ڵام پڕۆژه‌ی گشتی ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ر سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا هێزه‌کانی دوو وڵاتی تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام چاودێری ده‌که‌ن که‌ هێشتا دوو وڵات ڕاجیاوازییان له‌سه‌ر قووڵایییه‌که‌ی هه‌یه‌. دامه‌زراندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ ناو خاکی تورکیا ‌ده‌ستپێکی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامه‌ که‌ بڕیاره‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا دروست بکرێت که‌ زیاتر له‌ یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

یه‌ک له‌ مه‌رجه‌کانی ڕێککه‌وتنه‌که‌ کشانه‌وه‌ی هێزی کوردی سووریایه‌ له‌ ناوچه‌ی ئارامی ئاماژه‌پێکرا بۆ ئه‌وه‌ی دواتر تورکیا نیگه‌رانییێکی نه‌بێت له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی هێزی کوردی سووریا له‌ سنووره‌ باشوورییه‌کانی وڵاته‌که‌ی چوونکه‌ ئه‌نقه‌ره‌ پێی وایه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌توانێت کارتێکه‌ری له‌سه‌ر کوردی ناو تورکیا ببێت. ئه‌مریکاش ڕازییه‌ له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ تورکیا به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ چیتر تورکیا هێرش ناکاته‌ سه‌ر کورد واتا هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌ سووریا.

به‌ڵام گۆڤاری سه‌ربازیی چینی چاینا میلیتاری شرۆڤه‌یێکی کورتی له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا کردووه‌ و نووسیویه‌تی: ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ته‌عامول و سازشی دوو لایه‌نه‌ له‌سه‌ر کاروباری جۆراوجۆری نێوان دوو وڵات و نه‌ک هه‌ر کوردی سووریا. به‌م بۆنه‌وه‌ هێشتا زووه‌ ڕاوبۆچوونێک له‌باره‌ی ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ڕابگه‌یێندرێت.

ئه‌م گۆڤاره‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ تورکیا سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌کانی له‌ سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ی به‌ بۆنه‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400 له‌ ڕووسیا و داخوازی بۆ وه‌رگرتنی فڕۆکه‌ی ئێف-35ی واشنتۆن مومکینه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌سه‌ر ته‌عامول له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ڕێککه‌وتبێت.

گۆڤاره‌ چینییه‌که‌ پێی وایه‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه‌ی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا ئه‌نجامی چه‌ندین مانگ دانووستانی نێوان دوو لایه‌نه‌ و به‌م شێوازه‌ هه‌م ئه‌مریکا نیگه‌رانی کردنه‌ئامانجی هاوپه‌یمانانی له‌ سووریا نییه‌ و هه‌م تورکیاش نیگه‌رانییه‌کانی له‌باره‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ گۆڤاره‌ سه‌ربازییه‌ چینییه‌که‌ هۆشداری ده‌دات که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ڕێککه‌وتنێکی یه‌کپارچه‌ و به‌رفراوان نییه‌ و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین که‌ ئایا له‌ ڕاستیدا ڕێککه‌وتنی ئه‌نقه‌ره‌- واشنتۆن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا مزگێنیده‌ری ئاسایشی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌بێت یان نا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه