00:53 PM   IRAQ
SATURDAY, 14 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   YPG ئێستاش کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر دەکات
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 14:34
10 چه‌كداری داعش له‌ بیابانه‌كانی ئه‌نبار كوژران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگای بنه‌بڕكردنی تیرۆر له‌ عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ له‌ بیابانه‌كانی ئه‌نبار 10 چه‌كداری داعش كوژراون و پێنجی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 13-8-2019 ده‌زگای بنه‌بڕکردنی تیرۆر له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: "یه‌كه‌یێكی هێزه‌كانی ده‌زگای بنه‌بڕكردنی تیرۆر به‌ هه‌ماهه‌نگیی هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌ ناوچه‌ی روتبه‌ و دۆڵی حوران له ‌بیابانی ئه‌نبار ئه‌نجام داوه‌ ئه‌وه‌ش دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاریی وردیی هه‌واڵگری له‌سه‌ر جموجووڵی پاشماوه‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌".

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 10 چه‌كداری داعش كه‌ دوانیان پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراویان به‌ستووه‌ كوژراون و پێنجی دیكه‌شیان ده‌ستگیر كراون.

ئه‌م كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ دوای زیادبوونی چالاكی و جموجووڵی چه‌كدارانی داعش دێت له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نزیک سووریا به‌تایبه‌ت پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و دیاله‌ و که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین كه‌ زنجیره‌یێک په‌لامار و هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی سڤیل ئه‌نجام داوه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه