00:58 PM   IRAQ
SATURDAY, 14 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   YPG ئێستاش کار بۆ دەستەبەرکردنی ئیدارەی خۆسەر دەکات
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 14:45
په‌رله‌مانتارێکی کورد: به‌غدا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان ده‌ستی ده‌ستى به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری نیسبه‌ت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی جموجووڵه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان ده‌دات و ده‌ڵێت: به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان ده‌ستی ده‌ستی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌کات.

کوردپرێس:

شێرکۆ میروه‌یس ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ‌لێدوانێكیدا ڕای‌گه‌یاند: جموجووڵه‌كانی داعش زیادی كردووه‌ و بۆ پاراستنی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان پێویسته‌.

ناوبراو زیادی کرد: جموجووڵه‌كانی داعش له ‌سووریاوه‌ به‌ره‌و مووسڵ تا ده‌گاته‌ سه‌ڵاحه‌دین و خورماتوو دواتر به‌دیوی ئه‌نباردا زیادی كردووه‌.

شێرکۆ مێروه‌یس ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: له ‌ته‌واوی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌ بێ پێشمه‌رگه‌ ناتوانرێت ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییانه‌ پڕبكرێنه‌وه و‌ گرنگه‌ هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له ‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه ‌و سوپای عێراقدا هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.

میروه‌یس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌هۆی ئه‌و زانیارییه‌ هه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ فه‌رمانده ‌و هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ده‌ستی ده‌ستی به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كه‌.

ناوبراو له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌كوو سنووری جوگرافی سنوورێكی زۆر پان و به‌رینه‌ و ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن نه‌یانتوانیوه‌ ناوچه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. ده‌یان ناوچه‌ هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ عێراقییه‌كان و ئه‌و هێزه‌شی له‌وێیه‌ به‌پێی پێویست نییه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه‌ چوونكه‌ به‌ بێ بوونی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیانه‌ پڕ ناكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه