04:30 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 15:15
به‌رپرسی که‌مپه‌کانی هه‌ولێر: ئاواره‌ عه‌ره‌به‌کان ئاماده‌ نیین بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک له‌ شرۆڤه‌کاران و چاودێرانی سیاسیی کوردی عێراق نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ هه‌ڕه‌شه‌یێکی هێزه‌کی بۆ دیمۆگرافیای هه‌رێم وه‌سف ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ هێرشی داعش له‌ ساڵی 2014 بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یێکی عێراق دوو ملیۆن که‌س ئاواره‌ی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوون و له‌م ژماره‌یه‌ش تاوه‌کوو ئێستا 763 هه‌زار که‌س ئاواره‌ن و له‌ 29 که‌مپی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ژین.

که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ڕووداو له‌ هه‌واڵێکدا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ پێشبینی ده‌کرا دوای نه‌مانی شه‌ڕی داعش که‌مپه‌کانی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌کان دابخرێن به‌ڵام نه‌بوونی ئاسایش و هه‌لی کار هۆکاری‌ سه‌ره‌کیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ عێراقییه‌کانه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان.

ڕه‌شید ده‌روێش به‌رپرسی که‌مپه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "دۆخی ئه‌منی له‌ شاری مووسڵ سه‌قامگیر نییه‌، به‌ قسه‌ی خۆیان ده‌ڵێن ناتوانن له‌وێ بژین. ژیان و گوزه‌ران (له‌وێ) زۆر سه‌خته‌ و خه‌ڵک هاتوون ناوی خۆیان نووسیوه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک ئاماده ‌نین بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان."

ناوبراو زیادی کرد: "پێش ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نه‌ینه‌وا ڕۆژانه‌ چوار بۆ پێنج خێزان له‌ زێدی خۆیانه‌وه‌ دووباره‌ ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی سنووری هه‌ولێر ده‌بوونه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێژه‌كه‌ بۆ 10 خێزان له‌ یه‌ک ڕۆژدا به‌رز بۆته‌وه‌".

به‌رپرسی که‌مپه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختی کرده‌وه‌: پێشبینی ده‌کرا دوای نه‌مانی شه‌ڕی داعش ئیدی که‌مپه‌کانیش دابخرێن که‌چی دوای دوو ساڵ له‌ نه‌مانی شه‌ڕ هێشتا زۆربه‌ی که‌مپی ئاواره‌کان ئاوه‌دانن و وه‌کوو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی گۆڕاوه‌ ته‌نیا هاوکاریی ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و حکوومه‌تی عێراقه‌ که‌ که‌متر بوونه‌ته‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه