03:59 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 17:29
گوتەبێژی پێنتاگۆن: لە ماوەیێکی نزیکدا هێزی زیاتر ڕەوانەی تورکیا دەکەین

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پێنتاگۆن رایدەگەیەنێت بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام لە سووریا سەربازی زیاتر ڕەوانەی تورکیا دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆن رۆبەرتسن، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند فەرماندە سەربازییەکانیان بە مەبەستی دروست کردنی ناوچەی ئارام لە سووریا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا لە شاری رحا لە گفتوگۆ و هەماهەنگیدان، لە ماوەیێکی نزیکدا ژمارەیێکی زیاتر سەرباز رەوانەی رحا دەکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا بە مەبەستی دروست کردنی ناوچەی ئارام لە سووریا 90 سەربازی ئەمەریکا گەیشتنە شاری رحا.

لەلایەكی دیكە و پەیوەست بەو بابەتەوە. لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: کارەکانی پێکھێنانی ژێرخانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بە مەبەستی دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمەریکا بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە بەھاتنی شاندێکی شەش کەسی ئەمەریکی بۆ شاری ئورفا، کارەکانی ژێرخانی پێکھێنانی ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەش دەستی پێکردووە.

له‌ باره‌ی رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام و پێكهێنانی ژوورێكی هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن توركیا و ئه‌مەریكا، پسپۆڕان پێیان وایه‌، نا روونییێک له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مەریكا و توركیا به‌دی ده‌كرێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه