14:57 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
WEDNESDAY, 14 AUGUST 2019 - 18:01
سەرۆكی شاندی حەجی عێراق ئاماری گیان لەدەست دانی حاجیانی وڵاتەکەی بڵاو دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی شاندی حەجی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەم وەرزەی بەڕێوەچوونی فەریزەی حەج زۆر سەركەوتوو بووە و وا بڕیارە لە رۆژی پێنجشەممە 15-8-2019، یەكەم كاروانی حاجیانی عێراق بگەڕێنەوە.

کوردپرێس: لەوبارەیەوە خالد عەتییە سەرۆكی شاندی حەجی عێراقی لە پرێس كۆنفڕانسێكدا، كە لەشاری مەككەی پیرۆز بۆی رێكخرابوو، بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرای كرد، گەشتی ئاسمانی گەڕانەوەی حاجیان بۆ عێراق لە 15ی مانگەوە دەستپێدەكات و 31ی ئەم مانگە كۆتایی دێت، كە رۆژانە 6 گەشت ئەنجام دەدرێت و دەگەنە فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف و سلێمانی و هەولێر و بەسرە، گەڕانەوەش لە رێگەی وشكانیەوە لە 16 مانگ دەستپێدەكات و هەفتەیێک بەردەوام دەبێت.

خالد عەتییە لەدرێژەی قسەكانیدا جەختیشی كردەوە كە لە وەرزەی حەجی ئەمساڵدا، 10 حاجیی عێراقی گیانیان لەدەست داوە، كە دوانیان بەرەگەز كوردن.

لە وەرزەی ئەمساڵی حەج دا نزیكەی دوو ملیۆن و نیو كەس بەشداربوون كە نزیكەی 56 هەزار كەس لە عێراق حەجیان ئەنجام دا و حەوت هەزار و 130یان لە هەرێمی كوردستان بوون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه