19:15 PM   IRAQ
SUNDAY, 15 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ڕووسیا ده‌یهه‌وێت نفووزی خۆی له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان زیاتر بکات
FRIDAY, 16 AUGUST 2019 - 16:22
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران سەردانی زیندانییە ئەمنییەکانی کوردستانی کرد

بەشی کوردستان- سەردانە یەک ڕۆژەکەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ پارێزگای کوردستان چەند کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بوو لەم نێوانەیشدا بەسەر کردنەوەی زیندانییە ئەمنییەکان لە بەندیخانەی ناوەندییی شاری سنە خاڵی جێ سەرنجی ئەم سەردانەی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەممە 24ی گەلاوێز بەرانبەر 15ی ئابی 2019 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی پارێزگای کوردستانی کرد و پاش چند دیدار و کۆبوونەوەیێک، بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەشی بەسەر کردەوە.

خاڵی جێسەرنجی سەردانەکەی سەرۆکی دەسەڵاتی داد ئەوە بوو تەنها بە دیدرا کردن لەگەڵ بەرپرسانی فەرمیی و ئیداری بەندیخانەکەوە نەوەستا و ڕاستەوخۆ بەندەکانی زیندانی سنەی بەسەر کردەوە. لە هەمووش گرینگتر ئەوە بوو بەسەردانێکی لەناکاو چوو بەندی زیندانیە ئەمنییەکانی شاری سنە کە زیندانی تاوانە کۆمەڵەیەتییەکانیشی لەخۆ دەگرت.

سەردانی باڵاترین بەرپرسی دەسەڵاتی داد بۆ زیندانە ئەمنییەکان نەخوازەڵا بەسەردانێکی لەناکاو ڕەفتارێکی ناوازە و دڵخۆشکەرە لەلایەن بەرپرسانی حکوومیی وڵاتەوە چوونکە کەشێک ڕەخسا بۆ ئەو زیندانییە ئەمنییانە بەبێ واسیتە و کەسی سێهەم ڕاستەوخۆ لەگەڵ باڵاترین بەرپرسی دەسەڵاتی دادی ئێران قسە بکەن. ئەوەش لەکاتێکدا باڵاترین بەرپرس کە ئەو زیندانییە ئەمنییانە توانیویانە قسەی لەگەڵ بکەن لێپرس یان دادەوەر و حاکم بووە یان ئەگەر زۆریش بەختیان بووبێت ڕەنگە چاویان بە سکرتێری بەندیخانەش کەوتبێت بەڵام ئێستا لە کەشێکی خۆمانەدا باڵاترین بەرپرسی دەسەڵاتی داد دەبینن و دەنگی خۆیان دەگەیێنن، سەرۆکی دەسەڵاتی داد ڕێنمایی و فەرمانی پێویستی دەرکردووە کە ئاسانکاری بۆ پێدانی مافی زیندانییەکان بکرێت.

لەم نێوانەشدا گرینگترین خاڵی بەرچاو دیدار کردنی زیندانییێکی ئەمنیی شاری سنە لەگەڵ بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی بوو. حەبیبۆڵا لەتیفی ئەو زینداییە ئەمنییە ناسراوەیە کە هەمووان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسیوویانە، لەتیفی توانی ڕاستەوخۆ چاوی بە سەرۆکی دەسەڵاتی داد بکەوێت و داواکاری و داڵغەی خۆی و هاوبەندەکانی بگەیێنێت.

دیارە لێرەدا گۆڕانێکی بەتەواوەتی هەست دەکرێت ئەم گۆڕانەش بۆن و بەرامەی بانگەشەی پێوە نەبوو بەڵکوو بە حەقێقەت ئیرادەی بەرپرسێکی فەرمی بوو بۆ چارەکردنی بەشێک لە کێشەکانی کۆمەڵگا؛ بۆیە بێگومان ئەم بیرەوەرییە خۆشە وەکووو ڕووداوێکی مێژوویی لە مێشکی هاووڵاتییان و بنەماڵەی زیندانییان و هەموو ئەو کەسانەی داڵغەی مافی زیندانییانیان هەیە تۆمار دەکرێت و دەمێنێتەوە.

ئەم سەردانە لەناکاوە هەڵگری پەیامێکیش بوو بۆ هەموو زیندانیان و فەرمنبەرانی زیندان کە دەبێت پێبەند بن بەبنەمای ڕەفتاری تەندروست لەگەڵ زیندانیان ئەوەش لەسەر پێوەری چاکسازی و بارهێنان نەک تەنها بە پێوەری تەمێ کردن و سزادان.

لە کۆتاییدا پێویستە سپاسی سەرۆکی دەسەڵاتی داد بکرێت کە بە خەمی زیندانییەکان و تەنانەت زیندانییە ئەمنییەکانیشەوە بوو، بێگومان دیدادارەکە هەواڵ و هەنگاوی دڵخۆشکەریشی لەگەڵ دەبێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه