18:21 PM   IRAQ
SUNDAY, 22 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   چاودێرانی پرسی تورکیا: تورکیا هێرش ناکاتە سەر کوردی سووریا
SATURDAY, 17 AUGUST 2019 - 12:56
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاگۆس: ئه‌مریکا YPG ناکاته‌ فیدای تورکیا

به‌شی تورکیا- به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاگۆس و ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌یێکی تورکیا له‌ وتارێکدا ئاماژه‌ به‌ هه‌نگاوه‌کانی تورکیا ده‌کات بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا و ده‌ڵێت: له‌و ناوچه‌یه‌دا سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌ شێوازێکه‌ که‌ YPG ناکاته‌ فیدای تورکیا.

کوردپرێس:

یتوارت دانزیکیان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاگۆس و ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی "ئارتی کرچک"ی تورکیا وتارێکی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌کانی تورکیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا نووسیوه‌ و ڕای‌گه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر که‌مێک زیاتر ئاوڕ له‌ گۆڕانکارییه‌کان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا بده‌ینه‌وه‌ ده‌بینین که‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌ شێوازێک ده‌بێت که‌ YPG ناکاته‌ فیدای تورکیا. YPG و هێزی سوپای سووریای دیموکرات که‌ له‌ ڕوانگه‌ی تورکیا و ژماره‌یێک لایه‌نی نه‌ته‌وه‌خوازی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ک لقی سووریی PKK چاویان لێده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ وه‌ک "هێزه‌کانی وه‌ستاندنی داعش" و هێزی متمانه‌پێکراوی هاوپه‌یمانان له‌به‌رچاو ده‌گیردرێن. هه‌نگاوه‌کانی YPG له‌ به‌رانبه‌ر داعش نه‌ک هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ به‌ڵکوو له‌لایه‌ن دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپیشه‌وه‌ ستایش ده‌کرێت و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هاوپه‌یمانێتیی ئه‌ردۆغان- باخچه‌لی پێکهاته‌ی یه‌په‌گه‌ له‌ باکووری سووریا وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانیی تورکیا ده‌بینن و له‌م ڕووه‌وه‌ له‌ ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ ده‌مکوت‌کردنی ئه‌و لایه‌نه‌ چڕ کردۆته‌وه‌. بۆ تێکدانی مێزی دانووستانی کورد- تورک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیاوه‌ پێکهاته‌ کوردییه‌که‌ی باکووری سووریا به‌ قه‌ده‌ر پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌ور و کارتێکه‌ری هه‌یه‌. ده‌سه‌ڵاتی ئێستای تورکیا که‌ له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان و پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌ناوبردنی ئه‌و پێکهاته‌یه‌یان خستۆته‌ ناو به‌رنامه‌ی کاره‌کانه‌وه‌.

دانزیکیان ڕوونی کردده‌وه‌: له‌ کۆتاییدا ده‌بێ به‌ توویتێکی تره‌مپ له‌باره‌ی گفتوگۆیێکی ته‌له‌فۆنیی ناوبراو له‌ مانگی جوون له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ بکه‌م. تره‌مپ له‌ توویته‌که‌یدا نووسیبووی: "هه‌روا که‌ هه‌موان ده‌زانن کورده‌کان کێشه‌یێکیان هه‌یه‌. له‌ سنووره‌کان سوپایێکی 65 هه‌زار که‌سی کۆ کراوه‌ته‌وه‌ بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یارمه‌تیی ئێمه‌یان داوه‌. له‌مباره‌وه‌له‌گه‌ڵ ناوبراو {ئاماژه‌ به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان} گفتوگۆم کرد و پاڕامه‌وه‌ که‌ کارێکی وا ئه‌نجام نه‌ده‌ن. پێم وایه‌ که‌ ناوبراو کورده‌کانی به‌ دوژمنی ئاساییی تورکیا له‌به‌رچاو گرتووه‌."

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه