19:26 PM   IRAQ
SUNDAY, 15 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ڕووسیا ده‌یهه‌وێت نفووزی خۆی له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان زیاتر بکات
SATURDAY, 17 AUGUST 2019 - 15:11
نه‌شناڵ جیۆگرافیک: ململانێی تورکیا و کورد کۆتایی پێنایێت

به‌شی جیهان- گۆڤاری نه‌شناڵ جیۆگرافیک نووسیی: سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی ململانێیه‌ کوردییه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دژایه‌تیی تورکیایه‌ له‌گه‌ڵ مافی کورد و هێشتاکه‌ش ناکۆکی و ململانێی نێوان تورکیا و کورد درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری نه‌شناڵ جیۆگرافیک ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی دۆخی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نووسی و گرینگترین ته‌قه‌لای بزاڤه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان به‌ ته‌قه‌لای کوردی تورکیا بۆ گه‌یشتن به‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری وه‌سف ده‌کات که‌ له‌وێوه‌ به‌ره‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌ک سووریا گواستراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م گۆڤاره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ په‌یمانی سوور له‌ ساڵی 1920 و پاش شکست‌هێنانی ئیمپراتووری عوسمانی هه‌نگاوه‌کان بۆ دروست‌کردنی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کوردی تورکیا هه‌ڵگیرابوو و نووسیی: ئه‌م په‌یمانه‌ سه‌رکه‌وتنێک بۆ کوردی تورکیا بوو به‌ڵام تورکیا دانووستانی دووباره‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دا و په‌یماننامه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی کیانی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد وه‌لاوه‌ نرا. کوردی تورکیا له‌و کاته‌وه‌ تاکوو ئێستا هه‌وڵه‌کانی بۆ جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌و داواکارییه‌ خستۆته‌ گه‌ڕ به‌ڵام ئه‌نجامێکی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

ئه‌م گۆڤاره‌ له‌ درێژه‌دا ده‌نووسێت: کورده‌کانی تورکیا که‌مترین مافیان هه‌یه‌ له‌وان خوێندن و نووسین به‌ زمانی زگماکی و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کورده‌کان گه‌وره‌ترین حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ پێکده‌هێنن. له‌ ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا ململانێی تورکیا له‌گه‌ڵ بزاڤه‌ کوردییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 40 هه‌زار کوژراوی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

نه‌شناڵ جیۆگرافیک ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ تورکیا له‌ سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1990 و له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداوی فارس ڕێگر بووه‌ له‌ داخڵ‌بوونی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن و پانسه‌د هه‌زار ئاواره‌ی کوردی عێراق بۆ ناو وڵاته‌که‌ی و باسی له‌وه‌ کرد: تورکیا ده‌رکه‌کانی خۆی به‌ ڕووی ئاواره‌کانی کورد داخست تا ئه‌وه‌ی که‌ هاوپه‌یمانان ناوچه‌یێکی دژه‌فڕین و په‌ناگایێکی ئه‌منییان باکووری عێراق بۆ کورده‌کان دروست کرد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیش ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی کوردستانی به‌ فه‌رمی ناساند.

ئه‌م گۆڤاره‌ ته‌ئکیدی کردووه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی کورد بووه‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بزاڤه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا و ئه‌م بابه‌ته‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تورکیا هه‌نگاوه‌کانی له‌ به‌رانبه‌ر له‌ناوبردنی بزاڤه‌ کوردییه‌کانی سووریاش هه‌ڵبگرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا بکات.

نه‌شناڵ جیۆگرافیک له‌ کۆتاییدا ته‌ئکیدی کردووه‌ که‌ هێشتا دیار نییه‌ که‌ ململانێی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کان تا چ کاتێک درێژه‌ی ده‌بێت به‌ڵام شتێک ڕوون و ئاشکرایه‌ و ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه‌ که‌ کورده‌کانی تورکیا به‌رده‌وامن له‌ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی تورکیا.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه