18:58 PM   IRAQ
SUNDAY, 22 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   چاودێرانی پرسی تورکیا: تورکیا هێرش ناکاتە سەر کوردی سووریا
SATURDAY, 17 AUGUST 2019 - 15:15
ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی باکووری سووریا تایبه‌ت بۆ کوردپرێس؛
به‌‌بێ قبووڵ کردنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر، ناوچه‌ی ئارام بێ‌مانایه‌

به‌شی سووریا- عایشه‌ ئه‌فه‌ندی ده‌ڵێت: پڕۆژه‌ گه‌شه‌خوازانه‌کانی تورکیا قبووڵ ناکه‌ین و به‌ بێ قبووڵ‌کردنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر ناوچه‌ی ئارام بێ‌مانایه‌.

عایشه‌ ئه‌فه‌ندی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی باکووری سووریا ئاماژه‌ی به‌ ئیدعای به‌رپرسانی تورکیا له‌باره‌ی ناوچه‌ ئارامه‌که‌وه‌ کرد و به‌ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: تورکه‌کان ئیدعایێکی زۆر ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌م مانایه‌ نییه‌ که‌ ئێمه‌ ئه‌و ئیدیعایانه‌ قبووڵ بکه‌ین.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ ڕێککه‌وتنێک بکرێت به‌ بێ قبووڵ‌کردنی ئێمه‌ زه‌مانه‌تێکی نابێت.

عایشه‌ ئه‌فه‌ندی ڕاشی‌گه‌یاند: ئێمه‌ به‌ باشی ده‌زانین که‌ تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ داگیرکاری و زیادکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه‌ که‌واته‌ له‌ یارییه‌که‌ی ئه‌واندا گیر ناخۆین.

ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کوردستانی سووریا جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ئه‌و شته‌ی که‌ ڕوون و ئاشکرایه‌ ئامانجی تورکیایه‌ بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای باکووری سووریا له‌پێناو جێبه‌جێ‌کردنی ئامانجه‌ درێژخایه‌نه‌کانی له‌ ناوچه‌که‌دا.

عایشه‌ ئه‌فه‌ندی زیادیشی کرد: ئێمه‌ به‌ هاوپه‌یمانانمان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ هیچ له‌ونێک پڕۆژه‌ گه‌شه‌خوازانه‌کانی تورکیا قبووڵ ناکه‌ین.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه