18:45 PM   IRAQ
SUNDAY, 22 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   چاودێرانی پرسی تورکیا: تورکیا هێرش ناکاتە سەر کوردی سووریا
SUNDAY, 18 AUGUST 2019 - 10:38
فۆرن پۆڵسی: ئامانجی تورکیا وه‌رگرتنی ئیمتیاز له‌ ئه‌مریکایه‌ نه‌ک هێرش‌کردنه‌ سه‌ر کورد

به‌شی جیهان- گۆڤاری فارن پاڵسی نووسیی: له‌ ڕاستیدا ئه‌ردۆغان لەبەر چەند هۆکارێک نەیدەویست بچێته‌ ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کوردی سووریا به‌ڵام هه‌لێکی بۆ ڕه‌خسا و له‌ ڕێگای هێرش‌کردنه‌ سه‌ر کوردی سووریا توانیی ئیمتیاز له‌ ئه‌مریکا وه‌ربگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ سه‌روبه‌ندی زیادبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا، هه‌واڵی ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا بڵاو کرایه‌وه‌. تورکیا چه‌ندین مانگه‌ هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌ سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا -که‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه‌- کۆ ده‌کاته‌وه‌ و هۆشداری ده‌دات که‌ ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئارام و ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا دروست نه‌کرێت ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌و ناوچانه‌ داگیر ده‌کات.

گۆڤاری فارن پاڵسی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی دژی کوردی سووریا به‌ "بلۆف" وه‌سف ده‌کات و ده‌نووسێت: شرۆڤه‌ ڕاستبینانه‌کان هۆکارگه‌لێکی عاقڵانه‌ ده‌خاته‌ به‌ر ده‌ستی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بکه‌ین که‌ ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ "بلۆف"ن چوونکه‌ یه‌که‌م؛ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌ باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ بۆ دوو به‌شی جیاواز دابه‌ش کراوه‌ و کوردیش ناتوانێت ئه‌و دوو ناوچه‌ به‌یه‌که‌وه‌ بلکێنێت، دووهه‌م؛ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌یێکی سه‌ربازیی دیکه‌ بۆ سه‌ر کوردی سووریا نه‌ک هه‌ر ئاسایشی تورکیا ده‌سته‌به‌ر ناکات به‌ڵکوو سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن له‌ نێوان تورکیا و کوردی سووریا ده‌بێت و له‌ ئه‌نجامدا مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیایه‌ و چیتر کوردی سووریا هێرش ناکاته‌ سه‌ر تورکیا.

ئه‌م گۆڤاره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ تورکیا له‌ سه‌روبه‌ندی سه‌پاندنی سزا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ بوو به‌ بۆنه‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگری له‌ ڕووسیا و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه‌، تورکیا له‌ ڕێگای زیادکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان دژی هاوپه‌یمانانی کوردی ئه‌مریکا له‌ سووریا زه‌مینه‌ی بۆ ڕازی‌کردنی ئه‌مریکا و وه‌رگرتنی ئیمتیاز له‌و وڵاته‌ فه‌راهه‌م کرد.

فارن پاڵسی له‌ کۆتاییدا نووسی: به‌م شێوازه‌ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌کردنی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌ باکووری سووریا، دامه‌زراندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا هاته‌دی. له‌ ڕاستیدا، وه‌رگرتنی ئه‌م به‌ڵێنانه‌ له‌ ئه‌مریکا ئامانجه‌کانی تورکیا بوو.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه