05:44 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 17 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   دوورنواڕی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا لە باکووری عێراق
حه‌سه‌ن تۆران: یه‌کێتی له‌ که‌رکووک ساخته‌کاریی گه‌وره‌ی کردوووه‌/ ئه‌نجامه‌کان قبووڵ ناکه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق که‌ په‌رله‌مانتاری پارێزگای که‌رکووکه‌ له‌ دیمانه‌یێکی کوردپرێسدا دووپاتی ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌تایبه‌ت له‌ که‌رکووک ته‌زویر کراوه‌ و پێداگریشه‌ له‌ سه‌ر ئاشکرا کردنی ئه‌نجامی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان.

کوردپرێس- به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له‌ پارێزگای که‌رکووک له‌ کۆی 12 کورسیی ئه‌و پارێزگایه‌ سێ کورسییان وه‌ده‌ست هێنا و له‌ چاو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشوو یه‌ک کورسیی زیاتریان مسۆگه‌ر کرد به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش ناڕازین له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌. به‌ره‌ی تورکمانی یه‌کێتی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ ساخته‌کاریی گه‌وره‌ی له‌ هه‌ڵبژاردندا کردوووه‌ و داواش ده‌کات ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌. حه‌سه‌ن تۆران جێگری سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێسی وتوووه‌: "له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ که‌رکووک ته‌زویری گه‌وره‌ کراوه‌ و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ که‌رکووک ساخته‌کاریی سیسته‌ماتیکی کردوووه.‌ ئه‌و حیزبه‌ ده‌ستکاریی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کردوووه‌ و ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی تووڕه‌ بوونی خه‌ڵکی که‌رکووک و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان ده‌که‌ین."

ناوبراو ئاشکراشی کرد: "یه‌کێتی ئه‌نجامه‌کانی گۆڕیوه‌ و ده‌ستکاریی فورمی ئه‌نجامه‌کانی کردوووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ ناوچه‌ تورکمان نشینه‌کانیش ئه‌و حیزبه‌ زیاترین ده‌نگی هێناوه‌."

نوێنه‌ری که‌رکووک له‌ په‌رله‌مانی عێراق وڵامی پرسیارێکی دیکه‌ی کوردپرێسی داوه‌ته‌ که‌ تورکمانه‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌ی کورسییه‌کانی خۆیان له‌ دوو کورسییه‌وه‌ بۆ سێ کورسی زیاد کرد. ده‌نگه‌کانیشیان به‌ ڕێژه‌یێکی به‌رچاو زیادی کرد. ناوبراو له‌و باره‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند ڕاسته‌ به‌ڵێ ده‌نگ و ژماره‌ی کورسی زیادی کرد به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌نجامه‌کان ده‌ستکاری کرا ئه‌گینا به‌ره‌ی تورکمانی ده‌نگی زیاتری ده‌هێنا.

حه‌سه‌ن تۆران پێشوازی له‌ بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی کردوووه‌ بۆ به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌ هه‌موو عێراق و زیاتر ده‌ڵێت:  به‌ره‌ی تورکمانی داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان ده‌کات چوونکه‌ ئاشکرابوونی واقێعێکی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ده‌رخستنی ئه‌و ساخته‌کارییانه‌ی کراون ده‌ری ده‌خات که‌ یه‌کێتی به‌ ته‌زویر له‌ که‌رکووک شه‌ش کورسیی هێناوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ره‌ی تورکمانی ده‌شڵێت: نه‌ک هه‌ر تورکمان به‌ڵکوو عه‌ره‌ب و حیزبه‌ کوردییه‌کانی تریش (لیستی نیشتمان بریتی له‌ گۆڕان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ناڕازین و پێیان وایه‌ یه‌کێتی ساخته‌کاریی کردوووه‌.

تۆران ئاشکراشی کرد: به‌ره‌ی تورکمانی له‌ سه‌ر ساخته‌کارییه‌کان سکاڵای بۆ دادگه‌ و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش به‌رز کردۆته‌وه‌.

له‌ باره‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌وه‌ که‌ ناڕه‌زایی به‌ره‌ی تورکمانی نه‌گاته‌ ئه‌نجام و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت له‌ که‌رکووک وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌ و پشتڕاست ببێته‌وه‌ حه‌سه‌ن تۆران ڕای‌گه‌یاند: به‌ره‌ی تورکمانی درێژه‌ی به‌ ناڕه‌زایی خۆی ده‌دات و هه‌موو هه‌وڵێکی ڕێگه‌پێدراو به‌پێی ده‌ستوور و په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجام و ئاشکراکردنی ڕاستییه‌کان.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، تورکمان و عه‌ره‌ب له‌ که‌رکووک هاتنه‌ سه‌رشه‌قام و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به‌و ئه‌نجامانه‌ و یه‌کێتییان تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ی ساخته‌کاریی گه‌وره‌ی کردوووه‌. یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ خولی سێهه‌می په‌رله‌ماندا له‌ کۆی 12 کورسیی که‌رکووک 6 کورسیی وه‌ده‌سته‌وه‌ بوو که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌میشدا هه‌مان 6 کورسیی هێنایه‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه