23:07 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   بارزانی و عەبادی جەخت لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەنەوە
ئیلھام ئه‌حمه‌د:
ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا دانووستان بكه‌ین

بەشی سووریا- ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ی دانووستانی راسته‌وخۆن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلھام ئه‌حمه‌د ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات سه‌باره‌ت به‌دوایین ھه‌ڵوێستی حكوومه‌تی سووریا له‌ باره‌ی بژارده‌كانی به‌رده‌می كورد ده‌ڵێت: جه‌نگ و بژارده‌ی سه‌ربازی به‌ھیچ شێوه‌یێک چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ناكات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: ئێمه‌ به‌ھه‌مان ڕوانینی رابردوومان، ئێستاش ده‌ڵێین كه‌ ته‌نھا دانووستان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات و ئێمه‌ ئاماده‌ی دانووستانین.

ھاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێگه‌چاره‌ی سیاسی تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و كۆتایی ھێنان به‌ جه‌نگ ‌و بونیادنانی سیستمێكی لامه‌ركه‌زی و دیموكراتی سووریا.

لێدوانه‌كه‌ی ئیلھام ئه‌حمه‌د له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر دانووستان بۆ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باكووری سووریا سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا بۆ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ په‌نا بۆ ھێزی سه‌ربازی ده‌به‌ن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه