19:08 PM   IRAQ
TUESDAY, 14 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ئامانجگرتنی ئاواره‌ی عێراقی له‌ سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی سووریا- هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌واڵێکی ئاژانسی سووریا (سانا)ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ له‌باره‌ی کوژرانی ١٨ ئاواره‌ی عێراقی له‌ بۆردومانێکی هاوپه‌یمانان له‌ حه‌سه‌که‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆن ڕایان وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: له‌ بۆردومانه‌کانی ڕۆژی 11ی حوزه‌یران له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ کوژران و بریندار بوونی هیچ هاووڵاتییێکیان نه‌بینیوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی هه‌واڵی سووریا، له‌لایه‌ن فڕۆکه‌یێکی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ قوتابخانه‌یێک له‌ گوندی خوه‌یبیره‌ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری شه‌دادی له‌ حه‌سه‌که‌ کراوه‌ته‌ ئامانج و ١٨ هاووڵاتیی ئاواره‌ی عێراق کوژراون.

هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌ بوونی به‌ڵگه‌ی به‌هێز کرد له‌سه‌ر پێشێل کردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ به ‌تایبه‌ت له‌ به‌شێک له‌و بۆردومانانه‌ی له‌ ڕه‌قه‌ ئه‌نجامی ده‌دات به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه