22:26 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 17 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   بارزانی و عەبادی جەخت لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەنەوە
کاردانەوەی پەکەکە و حکوومەتی هەرێم بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر چیای قەندیل

بەشی جیهان- هەرێمی کوردستان و پەکەکە دەڵێن ئاگایان لە ئۆپەراسیۆنی زەوینیی دژی بنکەکانی پەکەکە لە قەندیل نییە هەرچەند کە فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە بۆردوومانی ناوچەکە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرتەشی تورکیا لە مانگی جانیڤێریی ڕابردووەوە کە هێرشی کردە سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین، هێرشی ئاسمانیی خۆی لە ناوچەی باکووری عێراقیش دژی بنکەکانی پەکەکە چڕ کردۆتەوە. بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندووە ئەو وڵاتە دەیهەوێت دەست بەسەر کوێستانی قەندیل لە هەرێمی کوردستان بگرێت. هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا هەڵویستی توندیان هەمبەر ئەو هێرشانەی تورکیا نەنواندووە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە ماڵپەڕی ئەلمانیتۆری وتووە: ئێمە هیچ ئاگامان لە هێرشی وشکێنی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان نییە.

ناوبراو جەختی کردەوە: «ئێمە دژی هەر چەشنە هێرش و هەروها هەڕەشەکانی پەکەکە و دیکەی گرووپەکانین دژ بە درواسێکانمان و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین خۆ بپارێزن لە هەوڵێک کە خەسار لە خەڵکی سەڤیل بدات.»

سەرچاوەکانی پەکەکە-یش بە ئەلمانیتۆریان وتووە: تورکیا هێرشی نوێی ئاسمانیی دژ بە بنکەکانی پەکەکە ئەنجام داوە بەڵام هیچ نیشانێک لە هێرشی زەوینیی بۆ سەر کوێستانی قەندیل نابینن.

سەرچاوەیێکی نزیک لە پەکەکە دەڵێت هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا کە لە پارێزگاکانی شەرناخ و حەکارییەوە گەیشتوونەتە باکووری عێراق و لە ناوچەی خواکورک جێگیر بوونە ئێستاش هەر لەو ناوچەیەن.

بەگوێرەی نووسراوەی ئەلمانیتۆر، هاوکاریی هەواڵگریی نێوان ئەمریکا و تورکیا و کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی پێشکەوتووی سەربازی ژیانی بۆ هێزەکانی پەکەکە سەخت کردووە، بەڵام ئەو هێزانە تەکتیکی خۆیان گۆڕیوە.

ئەلمانیتۆر لەبارەی چڕبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوێستانی قەندیل و هێزە کوردەکانی سووریا دەنووسێت: تورکیا ترسی ئەوەی هەیە کە پاش شەڕی داعش هێزەکانی یەپەگە تەڤڵی پەکەکە بن. لە لایێکی دیکەوە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵ دەدات بە گوشار خستنە سەر پەکەکە دەنگی زیاتر لە هەڵبژادرنەکاندا بەدەست بێنێت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه