05:02 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 17 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   دوورنواڕی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا لە باکووری عێراق
ڕۆژنامه‌یێكی به‌ریتانی نهێنی هاتنی وه‌فدێكی ئه‌مریكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی (الحیاة)ی له‌نده‌ن نهێنی بوونی هاتنی وه‌فدێكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و هه‌ڵوێستی پارتی له‌سه‌ر یه‌كگرتووییی كورد له‌ به‌غدا ڕاده‌گه‌یێنێت.

کوردپرێس- به‌پێی ڕاپۆرتێک كه‌ ڕۆژنامه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ وه‌فدێكی دیپلۆماسی ئه‌مریكی له‌ هه‌رێمی كوردستانن بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ كه‌ وه‌فده‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ كاری ڕاوێژكاری له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و نێوه‌ندگیرییه‌ی واشنتۆن ده‌یكات بۆ یه‌كخستنی ناو ماڵی كوردی له‌ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

لای خۆشیه‌وه‌ به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ "له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێكه‌وتوون بۆ سه‌ردان كردنی به‌غدا."

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ حزبه‌كه‌ی داوای له‌ هه‌موو هێزه‌ كوردستانییه‌كان كردوووه‌ به‌ وه‌فدی هاوبه‌ش بچنه‌ به‌غدا بۆ گه‌ره‌نتی كردنی مافه‌كانی كورد.

وه‌ک ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێ‌ كردوووه‌ "دۆگڵاس سڵیمان باڵێوزی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ كونسووڵی وڵاته‌كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌شدارن له‌و وه‌فده‌دا و چاویان به‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كه‌وتوووه و له‌سه‌ر به‌شداریی كورد به‌ یه‌ک تیم و به‌ پلان و به‌رنامه‌یێكی ستراتیژیی یه‌كگرتوو بۆ به‌شداری له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی فیدراڵی له‌گه‌ڵیدا ڕێكکه‌وتوون."

ئاشكراشی كردوووه‌ پێشتر سڵیمان به‌ یاوه‌ریی جه‌نه‌راڵ برادڵی بیكه‌ر به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم كۆ بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی خه‌ڵک

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه