10:54 PM   IRAQ
SATURDAY, 23 JUNE 2018
 به په‌له |◀   فاینانشیاڵ تایمز: ئه‌ردۆغان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ قوماره‌كه‌ ده‌دۆڕێنێ
له‌سه‌ر پووچه‌ڵ‌کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان؛
هێزی پێشمه‌رگه ‌و ناوخۆ له‌ سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ مه‌به‌ستی ره‌ت كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا یادداشتێكی ئاماده‌كراو ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و دادگای باڵای فیدڕاڵ و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرا.

به‌شداربوووانی خۆپیشاندانه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وان بێ وه‌ڵام نابێت و ئه‌و خیانه‌ت و سازشكارییه‌ له ‌بیر ناكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه