19:10 PM   IRAQ
TUESDAY, 14 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
نوێنه‌ری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق:
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ عێراق نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌و وڵاته‌ی به‌دوور زانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی پاش کێشمه‌کێشمه‌کانی سووتانی کۆگه‌کانی ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ی ڕه‌سافه‌ی به‌غدا دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌ و وتی: ئیراده‌ و خواستی ناوچه‌ و نێونه‌ته‌وه‌یی زاڵه‌ به‌ سه‌ر عێراقدا و هه‌رگیز ڕێگای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌و وڵاته‌ ناده‌ن.

جاف زیادیشی کرد: پاش ڕووداوی ڕه‌سافه‌ ته‌نگژه‌یێکی مه‌ترسیدار له‌ عێراق ڕوو ده‌دات به‌ڵام ئه‌و ته‌نگژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ر که‌س که‌ ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌، سندۆقه‌کانی ده‌نگدانیشی سووتاندوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "عێراق نێت"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه