10:53 PM   IRAQ
SATURDAY, 23 JUNE 2018
 به په‌له |◀   فاینانشیاڵ تایمز: ئه‌ردۆغان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ قوماره‌كه‌ ده‌دۆڕێنێ
سه‌عید کاکه‌یی: دادگایی کردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران ڕووده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌عید کاکه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران ڕای‌گه‌یاند: دادگایی كردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ خۆشیه‌وه‌ هه‌ر ڕوو ده‌دات به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ی دادگا بڕیار ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید کاکه‌یی به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای وتوووه‌ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕووی دا نه‌ک پێشێلكاری به‌ڵكوو تاوانی هه‌ڵبژاردن بوو و ده‌شڵێت "جۆرێک له‌سه‌ر لێشێواوی به‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه‌ دیاره‌ بۆیه‌ ڕۆژمان گه‌یشت به‌م ڕۆژه‌."

سه‌عید کاکه‌یی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی تۆمه‌تبار كرد به‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی كۆمسیۆن و وتی: "من به‌ش به ‌حاڵی خۆم كۆمیسیۆن به‌به‌رپرس ده‌زانم له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ چوونكه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی كۆگاكه‌ كه‌وتوووه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمیسیۆن به‌رپرسه‌ له ‌پاراستنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی ئه‌و كۆگایانه‌."

ناوبراو وتیشی: "ئه‌و 8 ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌ی كۆمیسیاران به ‌ڕاستی له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی یاسا و ئیداره‌ تێناگه‌ن."

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه