02:59 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 15 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
دادگای فیدراڵی عێراق: بڕیاری پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای‌ فیداڵی‌ عێراق رای‌ده‌گه‌یێنێت: پێویسته‌ بۆچوونی‌ وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌  هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق و ده‌ڵێت: ناتوانین جێبه‌جێ كردنی‌ هه‌مواری یاسای‌ هه‌ڵبژاردن ڕابگرین، بۆیه‌ پێویسته‌ بۆچوونی‌ به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت تا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌یاد سامۆک وته‌بێژی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق رای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ 13ی6ی 2018 دادگای فیدراڵی‌ عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مدحت مه‌حموود كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به ‌ده‌ركردنی‌ بڕیاری تایبه‌ت به ‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ژماره‌ 45ی ساڵی‌ 2013.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردوووه‌ كه‌ دادگای‌ فیدراڵی دوای‌ راوێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كه ‌تایبه‌ته‌ به‌ده‌ركردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ و وه‌رگرتنی‌ بۆچوونی‌ لایه‌نه‌كان  له‌سه‌ر تانه‌دان له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ و ئه‌و كات بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ ده‌دات.

له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا ناتوانین جێبه‌جێ كردنی‌ هه‌مواری یاسای‌ هه‌ڵبژاردن رابگرین، بۆیه‌ پێویسته‌ بۆچوونی‌ به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت تا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ بدرێت.

سه‌رچاوه‌: SNN

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه