22:33 PM   IRAQ
THURSDAY, 18 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   بارزانی و عەبادی جەخت لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەنەوە
عێراق بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک ده‌خاته‌ كار

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای‌گه‌یاند: له‌مه‌ولا به‌شێک له ‌نه‌وتی که‌رکووک هه‌نارده‌ی به‌غدا ده‌كرێت ئه‌وه‌ش بۆ پاڵاوتنی نه‌وته‌كه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار لعێبی له‌ میانی لێدوانێكی ده‌ڵێت: نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگه‌ی بۆری که‌رکووک- بێجی- به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ی شاری به‌غدا ده‌كرێت كه‌ به‌م دواییانه‌ دروست كراوه‌.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی وت كه‌ ئه‌و بۆرییه‌ توانای گواستنه‌وه‌ی 40 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ی هه‌یه‌ و دوای هه‌نارده‌كردنی له‌ پاڵاوگه‌ی به‌غدا نه‌وته‌كه‌ ده‌پاڵێورێت.

درێژی بۆرییه‌كه‌ 180 كیلۆمه‌تره ‌و كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ‌داهاتوودا ئاستی هه‌نارده‌ی زیاتر بكرێت به ‌شێوه‌یێک هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ باشووری عێراقیش زیاد بكرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ عێراق ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌ به‌وه‌ی رۆژانه‌ سی بۆ شه‌ست هه‌زار به‌رمیل له ‌نه‌وتی که‌رکووک هه‌نارده‌ی پاڵاوگه‌ی كرماشان بكات به‌ڵام تا ئێستا رێككه‌وتنه‌كه‌ به ‌ته‌واوی نه‌چوووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه