03:00 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 15 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
سه‌رۆکی حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا: CHP دژ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل نییه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ده‌ڵێت: CHP دژ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل ئاماژه‌ به‌ ڕاپرسیی ئه‌و حیزبه‌ ده‌کات له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێستاکه‌ ده‌نگه‌کانی موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماردا زیاتر له‌ 30 له‌سه‌ده‌. ڕاپرسییێکی تایبه‌تمان له‌ کۆمه‌ڵگا ئه‌نجام دا که‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ 32 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی مسۆگه‌ر کردوووه‌. من پێم وایه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتووشدا ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی ئینجه‌ زیاتر ده‌بێت و ده‌نگی ئه‌ردۆغان داده‌به‌زێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: پارتی کۆماریخوازی گه‌ل دژ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل نییه‌ هه‌ڵبه‌ت که‌ هه‌ر وڵاتێک ناچاره‌ پاسه‌وانی له‌ خۆی بکات له‌ به‌رانبه‌ر تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی به‌ڵام پرسیارێک که‌ دێته‌گۆڕێ ئه‌مه‌یه‌: 16 ساڵ له‌ کوێ بوون؟ هه‌ڵبژاردن نزیک بۆته‌وه‌ ئێستا شه‌ڕ کردن وه‌بیر دێننه‌وه‌؟ له‌ ئۆسڵۆ له‌سه‌ر مێزێکی دانووستان دانیشتن واتا ده‌وڵه‌تێکی ڕه‌سمی و مه‌شرووع له‌گه‌ڵ گرووپێکی تیرۆریستیی نامه‌شرووع له‌سه‌ر مێزێکدا دانیشت.

قلیچدارئۆغڵۆ جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌ردۆ‌غان هه‌ر کارێکیش بکات هه‌مدیسان کورسیی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار به‌ موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ ده‌گات. تێکڕای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌که‌ینه‌ ناوچه‌یێکی ئاشتی. موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ دوای وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار سه‌ردانی وڵاتانی ئێران، عێراق و سووریا ده‌کات و ئیزن نادات خوێنێک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بڕژێته‌ سه‌ر زه‌وی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه