03:00 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 15 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە هه‌ولێر تیرۆر کرا/بکوژه‌که‌ی خۆی ڕاده‌ست کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پۆلیسی هەولێر رای‌دەگەیێنێت: لە شارۆچکەی کەسنەزانی هەولێر تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە دەکرێت و دەکوژرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 9:30 خولەکی شه‌وی (12-6-2018) لە بەردەم مزگەوتی فاروق لە شارۆچکەی کەسنەزان تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەناوی ( شێخ عوسمان عەبدوڵڵا) دەکرێت و دەکوژرێت".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە لە مزگەوت هاتۆتە دەرەوە و پاشان بە دوو گوللە کوژراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی‌پێکردوووە.

رابەر شێخ نووری، یەکێک لە نزیکەکانی ئەو ئەفسەرە بە رووداوی راگەیاند: دوای ئەوەی لە نوێژی تەراویح لە مزگەوت هاتۆتە دەرەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، دواتریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

ئێستاش بكوژەكەی بەناوی "ه،م،ب" خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر كردوووه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه