11:14 PM   IRAQ
SATURDAY, 23 JUNE 2018
 به په‌له |◀   فاینانشیاڵ تایمز: ئه‌ردۆغان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ قوماره‌كه‌ ده‌دۆڕێنێ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ڕاده‌ست کردنی عه‌لی به‌شار به‌ ئه‌ڵمانیا سه‌رپێچی یاسایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاده‌ست کردنی "بكوژی" كچه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ "سه‌رپێچیی یاسا" داده‌نێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئه‌حمه‌د مه‌حجووب گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕای‌گه‌یاند: له‌به‌ر نه‌بوونی ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباران ڕاده‌ست كردنی تۆمه‌تبار عه‌لی به‌شار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا به‌ "سه‌رپێچیی یاسایی" ئه‌ژمار ده‌كرێت.

مه‌حجووب گوتیشی: "به‌غدا ئه‌وه‌ به‌ سه‌رپێچی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕاده‌ستی كردوووه‌ و ئه‌و لایه‌نه‌ی وه‌ریگرتوووه‌ ئه‌ژمار ده‌كات و به‌و پێیه‌ی ئاڵوگۆڕی داواكراوان له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌رییه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ وه‌زاره‌تی دادیی فیدراڵی. هه‌روه‌ها عێراق جه‌خت له‌سه‌ر سزادانی تۆمه‌تباران ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان".

شایانی باسه‌؛ عه‌لی به‌شار گه‌نجێکی خه‌ڵکی زاخۆیه‌ و په‌نابه‌ر بوووه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا. تۆمه‌تباره‌ به‌ کوشتنی کچێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵی ئه‌ڵمانی. دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی ئه‌ڵمانیا به‌جێده‌هێڵێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا و ڕاده‌ستی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا کرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه