05:21 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 17 OCTOBER 2018
 به په‌له |◀   دوورنواڕی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا لە باکووری عێراق
نازم ده‌باغ: ئێران مافی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی له‌به‌رچاو گرتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى ڕه‌تی کرده‌وه‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاو به‌رهه‌مدار نه‌بووبن و ده‌ڵێت: به‌ پێچه‌وانه‌ی توركیاوه‌، ئێران عورف و مافی دراوسێیه‌تی له‌به‌رچاو گرت و به‌شێک له‌ ئاوه‌كه‌ی به‌ردایه‌وه‌ بۆ زێی بچووک به‌ڵام نابێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بكرێت ئێران وه‌ک جاران هه‌موو ئاوه‌كه‌ به‌ر بداته‌وه‌ چوونكه‌ ئه‌و ماوه‌ی 10 ساڵه‌ كار بۆ دروست كردنی ئه‌و به‌نداوه‌ ده‌كات و پاره‌ی تێدا خه‌رج ده‌كات خۆ نایه‌وێ هه‌وای تێبكات".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشى: "ئێران ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به‌ دروست كردنی ئه‌و به‌نداوه‌ كردوووه‌ كه‌ ده‌بوو له‌و كاته‌وه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێبگه‌یشتایه‌ له‌وه‌ی ئێران به ‌ته‌مای چییه‌ و مشووری خۆی بخوات".

نازم ده‌باغ ده‌شڵێت: "ئێران جارێكى دیكه‌ش ئاوی زێی بچووک له‌ داهاتوودا ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ ڕێژه‌ی 100% ئاوه‌كه‌ ناگرێته‌وه‌ و ده‌یه‌وێ ئه‌و به‌نداوه‌ پڕ بكاته‌وه‌ كه‌ دروستی كردوووه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ ئێران ده‌ستى به‌ گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووک له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان  كردوووه‌ به‌ڵکوو ساڵی ڕابردووش له‌ ڕۆژی 10ی ته‌مووزدا ئاوی زێی بچووكی وشک كرد و بوووه‌ هۆی له‌نێو چوونی سامانی ماسی له‌و ناوچه‌یه‌ و زیانی زۆر به‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵی گه‌یشت سه‌رباری دروست بوونی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ چه‌ند ناوچه‌یێک به‌ تایبه‌تی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ‌.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه