19:09 PM   IRAQ
TUESDAY, 14 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   ئه‌ندامێکی پارتی: ته‌ڤل بوونی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان به‌ ئۆپۆزیسیۆنی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌
ڕاپرسیی کۆمپانیای SAMER له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان:
له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کاندا ده‌میرتاش له‌سه‌دا 1 له‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌ردۆغانه‌

به‌شی تورکیا- کۆمپانیای SAMER له‌ ڕاپرسیێکدا که‌ له‌ 18 شاری کوردنشینی تورکیا له‌ نێوان 2 هه‌زار و 100 که‌س ئه‌نجام دراوه‌ ڕای‌گه‌یاند: له‌ حاڵێکدا که‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌سه‌دا 39ی ده‌نگه‌کانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردوووه‌، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌و ناوچانه‌ له‌سه‌دا 38ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست دێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای SAMER له‌ ڕاپرسیێکدا که‌ له‌ 18 شاری کوردنشینی تورکیا له‌ نێوان 2 هه‌زار و 100 که‌س له‌ پارێزگاکانی ئادی یامان، مووش، ماردین، دیاربه‌کر، وان و قارس ئه‌نجامی داوه‌ ئه‌نجامێکی به‌رچاوی وه‌ده‌ست هێناوه‌ که‌ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رچاوترینی ئه‌نجامه‌ وه‌ده‌ست هاتوووه‌که‌ له‌و ڕاپرسییه‌ نزیکیی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانه‌. له‌ حاڵێکدا که‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌سه‌دا 39ی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست دێنێت، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌و ناوچانه‌دا سه‌دا 38ی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات. دوای ئه‌و دوو به‌ربژێره‌ موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ له‌سه‌دا 9.50، مڕاڵ ئاکشنه‌ر 5.20، ته‌مل کارا مۆلا ئۆغڵۆ 1.30 و دۆغۆ پرینجک به‌ 0.10ی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردنی 27ه‌مین خولی نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانیش بابه‌تی سه‌رنجڕاکێش نزیکیی ده‌نگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌یه‌. به‌پێی ئه‌نجامه‌ وه‌ده‌ست گه‌یشتوووه‌کان پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌و ناوچانه‌ له‌سه‌دا 39، پارتی داد وگه‌شه‌ له‌سه‌دا 33.70، پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌سه‌دا 8.40، پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌سه‌دا 4.70، پارتی هۆداپار له‌سه‌دا 0.20ی ده‌نگه‌کانیان وه‌ده‌ست دێنن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه