02:46 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئەردۆغان، کورد بە گەورەترین ڕکابەری خۆی دەزانێت
لایەنە ناڕازییەكانی هەرێم بە رەت كردنەوەی دەنگی پێشمەرگە تۆمەتبار دەكرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لایەنە ناڕازییەكانی هەرێمی كوردستانی بە رەت كردنەوەی دەنگی پێشمەرگە تۆمەتبار كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا لە میانی لێدوانێكی رای‌گەیاند: كوردییە ناڕازییەكانی هەرێم لە هەموو ساختەكارییەكانی هەڵبژاردن تەنیا چاویان لە سەر سلێمانی و كەركووک بووە و ناوچەكانی تریان پشتگوێ‌ خستوووە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی راشی‌گەیاند: ئەوە لە كاتێكدایە، پێشتر وتوومانە كە لە تەواوی عێراق لەبەسرە تا زاخۆ، پێشیڵكاری ‌و ساختەكاری لە هەڵبژاردن كراوە، ئەگەر بڕیارە لێكۆڵینەوە بكرێت، ئەوە دەبێت لە هەموو ناوچەكان بكرێت.

ئەو قسانەی ئارێز عەبدوڵڵا لە میانی خۆپیشاندانی هێزەكانی پێشمەرگەی سەر بە یەكێتی بوون كە ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ دژایەتی رەت كردنەوەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكان لە هەرێم ئەنجام درا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه