02:50 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 20 JUNE 2018
 به په‌له |◀   ئەردۆغان، کورد بە گەورەترین ڕکابەری خۆی دەزانێت
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی هه‌رێم: ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كانی ئێران مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاو دروست ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ڕای‌‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌واو ببن ئه‌وا مه‌ترسی له‌سه‌ر سێكته‌ری ئاو دروست ده‌بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی هه‌رێم به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی قه‌یرانی دارایییه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه‌ تا ئێستا به‌نداوه‌كان نۆژه‌ن بكاته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "له‌ هه‌رێمی كوردستاندا 15 به‌نداو هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ سه‌د حه‌وز و توانای گلدانه‌وه‌ی 10 ملیار مه‌تری سێجا ئاومان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌نداوه‌كان پێویستیان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌هۆی قه‌یرانی دارایییشه‌وه‌ پڕۆژه‌كان وه‌ستێنراوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو "ئاستی ئاو له‌ به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستێكی خراپدا نییه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ به‌نداوی دووكان به‌ڵام به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی پارساڵه‌وه‌ ناتوانین ئاوی تیادا گل بده‌ینه‌وه و ئێستا یه‌ک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن مه‌تری سێجا ئاوی تیادایه واتا یه‌ک ملیار له‌ ساڵی پار كه‌متره‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی نییه‌ كه‌ ئاو كه‌می كردوووه‌ به‌ڵكوو به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ نه‌مانتوانی له‌و بڕه‌ زیاتر ئاو گل بده‌ینه‌وه‌".

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه