10:58 PM   IRAQ
SATURDAY, 23 JUNE 2018
 به په‌له |◀   فاینانشیاڵ تایمز: ئه‌ردۆغان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ قوماره‌كه‌ ده‌دۆڕێنێ
ئۆپۆزیسیۆنی هەرێمی کوردستان:
دادوەرە عێراقییەکان چاودێڕیی ژماردنەوەی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەانی عێراق ڕایگەیاند: 6 حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی داوایان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کردووە دادوەرە عێراقییەکان چاودێڕیی ژماردنەوەی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زان سەعید لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: 6 حیزبی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی لەوان بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە دواخوازییێکی هاوبەشدا داوایان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی کردووە کە دادوەرە عێراقییەکان بۆ چاودێڕیی ژماردنەوەی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان بنێرن.

ناوبراو زیاید دەکات هۆکاری ئەو داواکارییە نیگەرانیی ئۆپۆزیسیۆنە لە دیاری کردنی چاودێڕان لەلایەن حیزبە کاربەدەستەکانە و هەروها ڕوودانی ساختەکاریی دووبارە لە ژماردنەوەی دەنگەکاندا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه